به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
اخبار16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
هەواڵەکان9 / 6 / 2018
روانینی رۆژ9 / 6 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ١٨٠٦٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٧٠٦٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٦٠٦٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بەرێز دوکتۆر فردریك تیسۆ
په‌یامی پیرۆزبایی کاک مستەفا مەولوودی به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان
هه‌ڵبژارده‌
دیکۆمێنت کۆلىەر
کاوش - خروج امریکا از برجام و تاثیر آن بر نارضایتی های داخلی. مهمان برنامه: ناصر باباخانی، مدیر مرکز آکادمی تحقیقات خاورمیانه در واشنگتن.
رێژگە - لەک ئەمیر . شەمی ئەوینی نیشتمان
رەنگاڵە
هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یێندراوی هاوبه‌شی هه‌شت حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی 25 / 12 / 2010 بۆ ڕای گشتی مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی له‌ ئارادایه‌ و بڕیاره‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 26122010 له‌ سێداره‌ بدرێت. هێرشی بێ ئامانی کۆمار‌ی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر زیندانیانی سیاسیی کورد و سزادانی بێ مه‌حکه‌مه‌ و له‌ سێداره‌دانی بێ په‌رده‌، هه‌لێکی وه‌های خوڵقاندووه‌ که‌ به‌رهه‌ڵستێکی کوتوپڕ و تێکڕایی پێویسته‌ که‌ بخرێته‌ سه‌ر ڕیگای داپڵۆسێنه‌رانی خه‌ڵکی کورد و ئه‌م خه‌باته‌ تێکڕاییه‌ش به‌ بێ به‌شداریی و گه‌له‌کۆمه‌ی خه‌ڵک و هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی به‌دی نایه‌ت. ده‌نگی گه‌لی کورد ئه‌گه‌ر ئاوێته‌ی توانایی حیزب و ڕێکخراوه‌کان ببێت، ڕواڵه‌تێکی ته‌واو دیموکراتیک به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌گرێت و جێگرتن و په‌سند کردنی مسۆگه‌رتر ده‌بێت. پیداویستی هه‌نووکه‌یی له‌ گۆره‌پانی سیاسه‌تی جیهانی وامان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ ده‌نگی گه‌ل له‌ ڕێگای تریبوونی حیزب و ڕێکخراوه‌کانییه‌وه‌ به‌ گوێی جیهانیان ڕابگات. هه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ش ئێمه‌ ناچار ده‌کات که‌ دیسان بانگه‌وازێکی مێژوویی ڕوو به‌ گه‌له‌که‌مان ڕابگه‌یه‌نین . ئێمه‌ نوێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه‌کان که‌ ژێر ئه‌م په‌یامه‌مان واژۆ کردووه‌، وه‌بیرده‌هێنینه‌وه‌ که‌ فه‌رامۆش کردنی تێکۆشه‌رانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ دووره‌ له‌ پره‌نسیپی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندووی ڕاپه‌ڕیو‌. ئێمه‌ سوورین له‌ سه‌ر درێژه پێدانمان بۆ نه‌جات و ڕزگاریی ڕۆڵه‌ تێکۆشه‌ره‌کانمان. له‌م ڕیبازه‌وه‌ ده‌ستی یارمه‌تیمان به‌ره‌و گه‌له‌که‌مان ڕاده‌کیشین و داوا ده‌که‌ین به‌ هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌ڵویستێکی که‌ بۆیان ده‌لوێ، ده‌گه‌ڵمان بن و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن، ئه‌م ڕیبازه‌ به‌ره‌و مه‌نزڵگه‌یه‌کی پیرۆز ده‌چێت و به‌ره‌و یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌بات . 20101224 1. کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆفی کورد- ئوروپا 2. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان / ده‌ره‌وه‌ی وڵات 3- رێکخراوی خه‌بات، ی شۆڕشگێڕی کوردستان 4. کۆمه‌ڵه‌ حیزبی سوسیال دێموکڕاتی کوردستان 5. پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان 6. کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان 7. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) 8. جونبشی دێموکڕاتیکی یارسان (جدی)