به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 4 / 2018
روانینی رۆژ14 / 4 / 2018
اخبار14 / 4 / 2018
هەواڵەکان7 / 4 / 2018
روانینی رۆژ7 / 4 / 2018
ژیان و خەبات7 / 4 / 2018
گۆرانی کوردی 7 / 4 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ١٧/٠٤/٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٦/٠٤/٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٥/٠٤/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!
ڕاگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پلینۆمی هه‌شته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
هه‌ڵبژارده‌
ڕاگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پلینۆمی هه‌شته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
بەردەوامی مانگرتنەکان
کۆمسای - یادێک لە مامۆستا مەلا حەسەنی دزڵی یادێوە جەمەلا حەسەنوو دزڵیێ
روانینی رۆژ - ڕێبازێک لە کوردایەتی
هه‌واڵه‌کان
چاره‌نووسی خوێندکارێکی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی کورد هه‌روا ناروونه ‌و نیگه‌رانییه‌کان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و خوێندکاره‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. 1 / 1 / 2011 دوای ئه‌وه‌ی حوکمی ئێعدامی حه‌بیبوڵا له‌تیفی بۆ ماویه‌کی کاتی راگیرا، چاره‌نووسی چالاكی خوێندكاری دلێر ئه‌سكه‌نده‌ری که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ به‌ هۆکارێکی ناروون ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌، هه‌روا لێڵ و ناڕوونه‌. ره‌وانیوز له‌م پێوه‌ندییه‌دا بڵاویکردۆته‌وه‌ که‌، ئه‌و چالاكه‌ی بواری خوێندكاری رۆژی رابردوو له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی چه‌ند چركه‌ییدا به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ره‌و رێگه‌ی پێنه‌دراوه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بدوێ. دلێر ئه‌سكه‌نده‌ری چالاكی بواری خوێندكاری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ دوو جار بۆ خوێندنی كارشناسی ئه‌رشه‌د قه‌بول بووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ به‌رپرسیاره‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ خوێندن بێبه‌ش كراوه‌. شایانی باسه‌ که‌ چالاكانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌وانانی كورد و زۆرێک له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی له‌تیفی دوای راگرتنی حوكمی ئیعدامی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌پێی زانیارییه‌کان سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری سنه‌ گوازرابێتنه‌وه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌، ئێستا نیگه‌رانییه‌کان له‌سه‌ر روون نه‌بوونی هۆکاری گیرانی چالاكی خوێندكاری دلێر ئه‌سكه‌نده‌ری و دۆخی له‌شساغی ناوبراو په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. به‌ پێی هه‌واڵێکی دیکه‌ که‌ به‌ کوردستان و کورد گه‌یشتووه‌، له‌ درێژه‌ی گرتن و راوه‌دوونانی چالاکانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵکی ئاسایی شاری سنه‌، چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش، زاهید مرادیان، کوڕی محه‌ممه‌د، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر کراوه‌ و تا ئێستا هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ست دا نیییه‌.