به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 8 / 2019
کریڤۆ17 / 8 / 2019
اخبار17 / 8 / 2019
هەواڵەکان10 / 8 / 2019
فیلم و دیکومنت10 / 8 / 2019
کریڤۆ10 / 8 / 2019
هەنگاو10 / 8 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ٢١٠٨٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ٢٠٠٨٢٠١٩
بەرنامەی دوو شەممە ١٩٠٨٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
٢٨ی گه‌ڵاوێژ یادی ٤٠ ساڵه‌ی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینه‌ و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌بۆنه‌ی ٧٤ ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
هه‌ڵبژارده‌
هەواڵەکان
دیداری حەوتوو - بابەت : ئاکامی فتوای خۆمەینی و چل ساڵ شەر دژی خەڵکی کوردستان میوانی بەرنامە :مەنسوور مروەتی کورد کاناڵ
شانۆی سەر شەقام (تۆڵە)
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
خستنه‌ خواره‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕكه‌وان له‌سه‌ر ئاوه‌کانی که‌نداو 3 / 1 / 2011 به‌رپرسانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌شی هه‌وا فه‌زای ئه‌م ناوه‌نده‌ نیزامییه‌ رایانگه‌یاندووه‌ که‌ دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕكه‌وانیان خستۆته‌ خواره‌وه،‌ عه‌لی حاجی زاده ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه ‌ به‌هۆی هاوكاری سه‌ربازی ئێران حیزبوڵای لوبنان ته‌نگی به‌ ئیسرائیل هه‌ڵچنیوه‌. عه‌لی حاجی زاده فه‌رمانده‌ی هێزی هه‌وا فه‌زای سپای پاسداران به‌ ئاژانسی هه‌واڵی "فارس" ی ڕاگه‌یاندووه‌: هێزی هه‌وا فه‌زای ئێران توانیویانه‌ دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بخه‌نه‌ خواره‌وه‌، ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئێران هیچ زانیارێکی له‌سه‌ر ئه‌و فرۆکانه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌. عه‌لی حاجی زاده فه‌رمانده‌ی هێزی هه‌وا فه‌زای سپای پاسداران له‌ دریژه‌ی قسه‌کانیدا رایگه‌یاند که‌، دوژمنان ناتوانن هیچ زه‌ربه‌یه‌ک به‌ ئێران بگه‌یه‌نن، ناوبراو باسی له‌وه‌ کرد که‌ یه‌که‌ی تایبه‌ت له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ئێران جێگیرن بۆئه‌وه‌ی له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداێک ده‌ستبه‌جێ دژکرده‌وه‌یان هه‌بێ. عه‌لی حاجی زاده وه‌ک نموونه‌یه‌ک له‌ تواناییه‌کانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، ئاماژه‌ی به‌ یارمه‌تییه‌كانی سپای پاسداران بۆ "حیزبوڵا"ی لوبنان کرد، ناوبراو باسی له‌وه‌کرد كه‌ هێزه‌كانی ئیسرائیل نه‌یانتوانی له‌ به‌رامبه‌ر حیزبووڵادا خۆراگری بکه‌ن، ئه‌مه‌ له‌ حالێکدایه‌ که‌ شه‌ری ئیسرائیل و حیزبوڵا به‌ به‌رچاوی جیهانه‌وه‌ به‌سه‌رکه‌وتنی ئیسرائیل و ماڵوێرانی بۆ وڵاتی لوبنان و هێزه‌کانی حیزبوڵا کۆتایی پێهات. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م ئیدعایه‌ی به‌رپرسانی ئێران له‌ کاتێکدایه‌ که‌ مه‌ترسی و نیگه‌رانییه‌کانی ئێران بۆ په‌لاماری ده‌ره‌کی بۆسه‌ر بنکه‌ ناوکییه‌کانی ئێستا له‌ هه‌موو کاتێک زیاتر په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه‌.