به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 8 / 2019
کریڤۆ17 / 8 / 2019
اخبار17 / 8 / 2019
هەواڵەکان10 / 8 / 2019
فیلم و دیکومنت10 / 8 / 2019
کریڤۆ10 / 8 / 2019
هەنگاو10 / 8 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ٢١٠٨٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ٢٠٠٨٢٠١٩
بەرنامەی دوو شەممە ١٩٠٨٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
٢٨ی گه‌ڵاوێژ یادی ٤٠ ساڵه‌ی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینه‌ و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌بۆنه‌ی ٧٤ ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
هه‌ڵبژارده‌
هەواڵەکان
دیداری حەوتوو - بابەت : ئاکامی فتوای خۆمەینی و چل ساڵ شەر دژی خەڵکی کوردستان میوانی بەرنامە :مەنسوور مروەتی کورد کاناڵ
شانۆی سەر شەقام (تۆڵە)
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
کوژرانی 5 کاسبکارێکی دیکه‌ی کورد له‌ ماکۆ و سه‌قز به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 10 / 1 / 2011 هێزەكانی سپای پاسداران لە ناوچەی ماكۆ تەقەیان لە چەند كاسبكارێكی كورد كردوه‌ و لە ئەنجامدا كاسبكارێكیان كوشتوه‌. رۆژی شەممە، 18 ی به‌فرانبار هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ گوندی قەڵەمخاچ لە نزیك ماكۆ پۆلێک كاسبكار ی کوردیان خستۆته‌ که‌مین و ته‌قه‌یان لێ کردوون و له‌ ئاکامی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی سپای پاسداران دا لاوێکی 22 ساڵه‌ به‌ ناوی عه‌لی زه‌کاوه‌تی کوژراوه‌. دوای ئه‌و رووداوه‌ بنه‌ماڵه‌ی عه‌لی زه‌کاوه‌تی شوێن پێی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی کوڕه‌که‌یان که‌وتوون، به‌ڵام دوای دوو رۆژ له‌ چاوه‌ڕوانیدا راگرتن و دوای ئه‌وه‌ی به‌ بڕی 50 هه‌زار تمه‌ن جه‌ریمه‌ کراون، توانیویانه‌ ته‌رمی بێ گیانی رۆڵه‌که‌یان وه‌ربگرنه‌وه‌ و به‌ خاکی بسپێرن. له‌ رووداوێکی دیکه‌دا و له‌ شاری سه‌قزیش شه‌وی‌ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 18ی‌ به‌فرانبار، ماشینیێکی کاسبکاران به‌ هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وه‌رده‌گه‌ڕێ‌‌ و له‌ ئاكامدا هه‌ر چوار سه‌رنشینی‌ ماشینه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. مه‌حیه‌دین زارعی‌، یه‌کێک له‌ کوژراوانی ئه‌و رووداوه‌ بووه‌ و ناو و نیشانی سێ‌ قوربانیه‌كه‌ی‌ دیكه‌ که‌ خه‌ڵكی‌ شاری سه‌قز و گوندی یازیبڵاغین‌، هێشتا نه‌زانراوه‌ شایانی باسه‌ که‌ له‌ کوردستان هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان بۆ سه‌رکوتی خوێناویی کاسبکارانی کورد هه‌یه‌ و تا ئێستا و به‌ دوای کوژران و برینداربوونی سه‌دان که‌س له‌ خه‌ڵکی کاسبکاری کوردستان تاقه‌ مه‌ئموور و به‌رپرسێکی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر ئه‌و کوشت و کوشتارانه‌ لێپرسینه‌وه‌یان لێ نه‌کراوه‌.