به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان23 / 6 / 2018
روانینی رۆژ23 / 6 / 2018
اخبار23 / 6 / 2018
هەواڵەکان16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
اخبار16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٣٠٦٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ٢٢٠٦٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ٢١٠٦٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بەرێز دوکتۆر فردریك تیسۆ
په‌یامی پیرۆزبایی کاک مستەفا مەولوودی به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان
هه‌ڵبژارده‌
پرسی رۆژ - دۆخی هەنووکەیی بزووتنەوەی کورد لە ئێران میوانی بەرنامە ; کاک مەجید حەقی چالاکی سیاسی فینلاند
روانینی رۆژ - پشێوی و ئاژاوه لە ڕوانگەی ڕێژیمی ئێرانەوە
خوەر نیشان - بوومە لەرزەی کرمانشان پاش ٧ مانگ میوانی بەرنامە : کاک کەیوان حەیاتی
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
ژووری بازرگانی ئه‌فغانستان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ڕژیمی تاران ده‌کات 11 / 1 / 2011 ناوه‌ندی هه‌واڵ: دوابه‌دوای به‌رگری له‌ هه‌نارده‌کردنی سووته‌مه‌نی له‌ ئیرانه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانساتن، ژووری بازرگانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ره‌سه‌ی له‌ حکومه‌تی تاران کرد که‌ ئه‌گه‌ر تا یه‌ک حه‌فته‌ی دیکه‌ ناردنی سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان ده‌ست پێ نه‌کاته‌وه‌، ئه‌وا گشت ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێراندا ڕاده‌گرێت. ئه‌و بنیاته‌ ئه‌فغانییه‌ که‌ ئێستا چاوه‌دێری گشت هه‌نارده‌ و هاورده‌کان بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ داوا له‌ بازرگان و تاجره‌ ئه‌فغانییه‌کان ده‌کات‌ که‌ گه‌شت دارایی و پوڵه‌کانیان له‌ ئێران بێننه‌ ده‌رێ و کڕینو فرۆشتن به‌و وڵاته‌ به‌ ته‌واوی راگرن. به‌ گویره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ژووری بازرگانی ئه‌فغانستان، سه‌دان که‌س له‌ ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی گشتی کرێکارانی ئه‌فغان، به‌ کۆبوونه‌وه‌یان له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی له‌ کابول، ده‌ستیان دایه‌ خۆپیشاندان و هاوکات ناره‌زایه‌تی نامه‌یه‌کیان دژ به‌ ئێران دایه‌ نوینه‌رایه‌تی سیاسی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌و وڵاته‌. ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌که‌ ڕژیمی تاران به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ سووته‌مه‌نی هه‌نارده‌ کراو بۆ ئه‌فغانستان ده‌درێته‌ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌ له‌و وڵاته‌، هه‌نارده‌ کردنی سووته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه‌ دا بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ژاره‌ به‌ڵا لێدراوه‌ ڕاگرتووه‌. ئه‌و ئیدعایه‌ی حکومه‌تی ئێران له‌ کاتێکدایه‌ که‌ تاکوو ئێستا چه‌ندین جار کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ ته‌نیا به‌شێکی که‌می پێداویستییه‌کانی خه‌ڵکی ولاته‌که‌یان دابین ده‌کات و هیزه‌ هاوپه‌یمانه‌کان له‌ وڵاتانی دیکه‌وه‌ سووته‌مه‌نی خۆیان دابین ده‌که‌ن. پێویست به‌ گووتنه‌ که‌ ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی که ئێران پێشی به‌ چوونی بۆ ئه‌فغانستا‌ن گرتووه‌ له‌ وڵاتانی ئازه‌ربایجان، تورکه‌مه‌نستان و عێراق کڕاوه‌، به‌ڵام ته‌نیا ڕێگه‌ی چوونه‌ ناوه‌وه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته‌ سنووره‌کانی ئێرانه‌.