به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان
هه‌ڵبژارده‌
وتووێژی کاک خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ رووداو
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١١
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٣
فیلمی داستانیی "زارا"
هه‌واڵه‌کان
هیلاری کلینتۆن: گوشاره‌کانمان بۆ سه‌ر ئێران زیاتر ده‌که‌ین 11 / 1 / 2011 ناوه‌ندی هه‌واڵ: هێلاری کلینتۆن،ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که‌ بۆ سه‌ردانێکی ٥ ڕۆژه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ره‌ڕای پێداگری له‌سه‌ر کارا بوونی سزا سه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر ئێران، بۆ جارێکی دیکه‌ پێی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ داگرته‌وه‌ که‌ وڵاته‌که‌ی له‌ گوشاره‌کانی بۆ سه‌ر ڕژیمی تاران به‌ردوام ده‌بێت. ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌و ڕاپۆرته‌ی ده‌زگای سیخوڕی ئیسرائیل که‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ کرابوو که‌ ئێران تا ٥ ساڵی دیکه‌ ناتوانێ هیچ بۆمبێکی ئه‌تۆمی دروست بکات، ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌وان له‌سه‌ر دڕێژه‌ دان به‌ سه‌پاندنی سزای زیاتر سوورن به‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ دا و باش ده‌زانن که‌ ئه‌و ڕێگه‌ی گرتوویانه‌ته‌ به‌ر کاریگه‌ری هه‌بووه‌. کلینتۆن له‌و سه‌ردانه‌ی دا بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ نیازه‌ که له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی که‌نداوی فارس و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ جێبه‌جێ کردنی یه‌که‌ به‌ یه‌که‌ی بڕیاره‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌ سه‌ر ئه‌و ئێراندا‌ هاریکاری زیاتر ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی بکه‌ن. ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ کاتێکدایه‌ که‌ بڕیاره‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتی داهاتوو دا وڵاتانی ٥+١ له‌ ئیستانبولی تورکیه‌ سه‌رله‌نوێ دانوستانه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه‌. سه‌ره‌ڕای سوور بوونی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و کۆڕی هێمنایه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ سه‌ر شه‌فافییه‌تی زیاتر ئێران له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی دا، به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ هه‌رجاره‌ و به‌ بیانوویه‌ک ئه‌و وتووێژانه‌ هه‌ڵده‌په‌سێرێت و بۆ کڕینی کاتی زیاتر له‌ هه‌رچه‌شنه‌ فرت وفێڵیک که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.