به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 14 / 9 / 2019
هەنگاو14 / 9 / 2019
ژیان و خەبات14 / 9 / 2019
اخبار14 / 9 / 2019
کریڤۆ14 / 9 / 2019
گۆرانی کوردی 14 / 9 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ٢٠٠٩٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٩٠٩٢٠١٩
بەرنامەی چوار شەممە ١٨٠٩٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان
هه‌ڵبژارده‌
روانگە - کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا
کۆریادی شەهیدای ١٧ی خەرمانان و ٢٧ ساڵەی شەهیدکرانی د.شەرەفکەندی و هاورێیانی نۆروێژ
دیداری حەوتوو - بابەت : ڕەوتی سەرهەڵدانی بزاڤێکی شوناسخوازانە میوانی بەرنامە : حەسەن شێخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سیمینارێک بۆ یادی شەهیدانی مانگی خەرمانان لە وڵاتی فینلاند
هه‌واڵه‌کان
میرحوسه‌ین موسه‌وی: سه‌رکوت ویستی خه‌ڵک بۆ گه‌شتن به‌ مه‌به‌ست زیاتر ده‌کات 11 / 1 / 2011 ناوه‌ندی هه‌واڵ: له‌ نوێترین چاوپێکه‌وتنی خۆی دا و پاش ماوه‌یه‌ک بێ ده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌راوهوریای کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم دژ به‌ خه‌ڵک و ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، مێرحوسه‌ین موسه‌وی یه‌کێک له‌ ڕیبه‌رانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌، هێرشه‌کانی تاقمی ئه‌حمه‌دینژادی وه‌ک هێرشه‌کانی " یوزیف گولبز"ی وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی هێتلێر بۆ سه‌ر نه‌یارانی دیکتاتۆری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ناودێر کرد. ناوبراو له‌و وتووێژه‌ی دا هوشداری ده‌دات که‌ سه‌رکوتی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی ئێران نه‌ک هیچ کارتێکه‌رییه‌کی له‌ سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک نابێت، به‌ڵکوو ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ئاستی داواکارییه‌کانی خه‌ڵک زیاتر ده‌کات. موسه‌وی له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دا به‌ ئاماژه‌ به‌ هێرشێ به‌ربڵاوێ لایانگرانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر خه‌ڵک، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی به‌ سیاسه‌تێکی سواو و کۆن دایه‌ قه‌ڵه‌م و ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و کاره‌ی ده‌مڕاسته‌کانی جگه‌ له‌ هاندانی خه‌ڵک بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی زیاتر، هیچ چه‌شنه‌ کارتێکه‌رییه‌کی بۆ سه‌ر ویستی ڕه‌وای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران نابێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌و جۆره‌ هێرشه‌ ناڕه‌وایه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕێ نه‌ ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ ناوخۆی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران هه‌یه‌ و نه‌ هه‌ستیان به‌و گۆڕانکارییه‌ قووڵه‌ کردووه‌ که‌ له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. به‌ بڕوای موسه‌وی ئه‌و جۆره‌ پڕۆپاگه‌نده‌ و هێرشه‌ ناوڕه‌وایه‌ وا له‌ خه‌ڵک ده‌کاته‌ که‌ واز له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان له‌ چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ره‌تی ئێراندا بێنن و ڕێگه‌ چاره‌ی دیکه‌ بۆ کێشه‌کانیان بدۆزنه‌وه‌. ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌ وته‌کانی ئه‌حمه‌دی جه‌نه‌تی وتار بێژی نوێژی هه‌ینی تاران وتی: به‌ گوێبیست بوونی وته‌کانی جه‌نه‌تی و ئه‌و هه‌موو درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ی ناوبرا دا مڕۆڤ بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئیسلامی ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی چ جۆره‌ ئیسلامێکه‌؟ به‌ وته‌ی موسه‌وی به‌شێکی زۆر له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی و سپای پاسداران و ئه‌رته‌شی ئێران هاوده‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز نیشانداوه‌ و پشتگیری خواست و ویسته‌کانی گه‌لن.