به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 8 / 2019
کریڤۆ17 / 8 / 2019
اخبار17 / 8 / 2019
هەواڵەکان10 / 8 / 2019
فیلم و دیکومنت10 / 8 / 2019
کریڤۆ10 / 8 / 2019
هەنگاو10 / 8 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ٢١٠٨٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ٢٠٠٨٢٠١٩
بەرنامەی دوو شەممە ١٩٠٨٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
٢٨ی گه‌ڵاوێژ یادی ٤٠ ساڵه‌ی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینه‌ و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌بۆنه‌ی ٧٤ ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
هه‌ڵبژارده‌
هەواڵەکان
دیداری حەوتوو - بابەت : ئاکامی فتوای خۆمەینی و چل ساڵ شەر دژی خەڵکی کوردستان میوانی بەرنامە :مەنسوور مروەتی کورد کاناڵ
شانۆی سەر شەقام (تۆڵە)
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران ئۆباڵی بێ توانایی وه‌زاره‌ته‌که‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی ڕێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وه‌ 11 / 1 / 2011 ناوه‌ندی هه‌واڵ: پاش تیپه‌ڕینی ته‌نیا یه‌ک ڕۆژ به‌ سه‌ر بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دا سه‌باره‌ت به‌ ئاشکرا بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی تۆڕێکی سیخوڕی ئیسڕائیل و موساد، " حه‌یده‌ر موسلحی" وه‌زیری ئیتلاعاتی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ ئیسڕائیل کرد. ناوبرا له‌ وتووێژێکی ڕۆژنامه‌وانی دا که‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێکیخست ڕایگه‌یاند: حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌ سیخوڕی و تێرۆریستییه‌کانی ئیسرائیل دا کرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ ئه‌نجام ئه‌داته‌وه‌ و ناهێڵیت ئه‌و کرده‌وانه‌ بێ وڵام بمێننه‌وه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ چه‌ندین به‌شی جیاواز دا ته‌له‌فزیۆنی ڕژیمی ئێران دانپێدانانی که‌سێکی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ به‌ وته‌ی خۆی له‌ ئیسرائیل ده‌وره‌ی تێرۆر و ته‌قینه‌وه‌ بینیوه‌. ئه‌و که‌سه‌ که‌ له‌ لایه‌ن دامو ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ڕژیمی ئێرانه‌وه‌ به‌ " مه‌جید جه‌مالی فش" ناوی براوه‌، ئاماژه به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ سه‌ردانێکی دا بۆ ئیسڕائیل و له‌ یه‌کێک له‌ سه‌ربازخانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ جێیه‌کی هاوشێوه‌ی ماڵی ئه‌و کارناسه‌ ئێرانییه‌ که‌ ساڵی ڕابردوو له‌ قه‌یته‌ریه‌ی تاران تێرۆر کرا دروست کرابوو و گشت ئا‌مراز و که‌ره‌سته‌کانیش وه‌ک ئه‌و شتانه‌ وابوون که‌ له‌ تاران بۆ کرده‌وه‌ تێرۆریستییه‌که‌ی به‌کاری هێناوه‌. تاکوو ئێستا حکومه‌تی ئیسڕائیل هیچ چه‌شنه‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌ وته‌کانی ئه‌و که‌سه‌ بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه‌. هه‌ر له‌ هه‌مان کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی دا موسلحی ئۆباڵی هه‌موو که‌و کێشانه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردن که‌ ده‌بێ وڵامده‌ری ئه‌و که‌م و کورتییه‌ ئه‌منیه‌تیانه‌ بن که‌ له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی جۆزه‌ردانی ١٣٨٨ی هه‌تاوییه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌. ناوبراو نه‌یشارده‌وه‌ که‌ ئێران له‌ ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوو دا تووشی کێشه‌ی ئه‌منیه‌تی بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ دامو ده‌زگا سیخوڕییه‌کانی وڵاتانی به‌ وته‌ی دژ به‌ کۆماری ئیسلامی، زۆر به‌ ئاسانی توانیویانه‌ له‌و ئاشوبه‌ بازاڕ و پاشاگه‌ردانییه‌ که‌ڵکی خراب وه‌رگرن و دزه‌ بکه‌نه‌ ناو ئێرانه‌وه‌.