به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 7 / 2019
دیداری تایبەت13 / 7 / 2019
سروودی شۆرشگێری 13 / 7 / 2019
اخبار13 / 7 / 2019
هەنگاو13 / 7 / 2019
هەواڵەکان6 / 7 / 2019
به‌یاننامه‌ و راگەیندراو6 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٥٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٤٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ١٣٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات -کەڵک وەرگرتن لە ڕەهەند و شێوازەکانی خەبات ١
کۆریادی بەرزراگرتنی یاد وبیرەوەری د.قاسملوو لە ٣٠ ساڵەی شەهیدکرانی دا لە هەولێر (بەشی ٢)
بەرزراگرتنیی یادی ٣٠ ساڵەی شەهیدکرانی د.قاسملوو لە ویەن - بەشی ١
هه‌واڵه‌کان
دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تێرۆری ڕفیق حه‌ریری خامنه‌ی به‌ تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌و کاره‌ ده‌زانێ 16 / 1 / 2011 سه‌رچاوه‌ ڕۆژئاواییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تێرۆری ڕفیق حه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری لوبنان، ڕاستوخۆ په‌نجه‌ی تاوانی بۆ لای عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ڕاكێشاوه، چونکی خامنه‌یی ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی ‌حوکمی کوشتی حه‌ریری ده‌رکردبوو. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌و حوکمه‌ی خامنه‌یی له‌ لایه‌ن سه‌رداری پاسدار قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تێرۆریستێکی لوبنانی به‌ ناوی عیماد مۆغنییه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، که‌ فه‌رمانده‌یی به‌شێکی زۆر له‌ هێزه‌ نیزامییه‌کانی حیزبوڵای لوبنانی له‌ ئه‌ستۆ دا بوو. مۆغنییه‌ی تێرۆریست مانگی فورییه‌ی ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی له‌ لایه‌ن ده‌زگای سیخوڕی ئیسڕائیله‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌کێکی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریه‌ تێرۆر کرا. سه‌رچاوه‌کانی نزیک له‌ داگای نێوده‌وڵه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تێرۆری حه‌ریری، باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ فه‌رمانده‌یی ئه‌و تاقمه‌ی که‌ رفیق حه‌ریری،یان تێرۆر کرد له‌ ئه‌ستۆی عیماد مۆغنیه‌ و که‌سێکی نزیکی به‌ناوی مسته‌فا به‌دره‌دین دا بووه‌ و ئه‌و کاره‌ به‌ هاوئاهه‌نگی ته‌واو له‌ نێوان ڕێکخراوی تێرۆریستی حیزبوڵای لوبنان و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا به‌ڕێوه‌چووه‌. هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌ دا هاتوه‌ که‌ به‌شار ئه‌سد، سه‌رۆک کۆماری سورییه‌ و عاسف شه‌وکه‌ت سه‌رۆکی ده‌زگای سیخوڕی ئه‌و وڵاته‌ که‌ له‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانی ئه‌سه‌د دێته‌ ئه‌ژمار، ده‌ورێکی سه‌ره‌کییان بووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌که‌دا. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ خامنه‌یی، ڕفیق حه‌ریری به‌ لایه‌نگر و پیاوی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا و به‌ کۆسپێکی گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م په‌لهاوێژییه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی و به‌کرێگیراوانی له‌ لوبنان دا ده‌زانی، هه‌ر بۆیه‌ بڕیاری کوشتنی ناوبراوی ده‌رکردوه‌. دوای کشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی تاقمی حیزبوڵا له‌ حکومه‌تی هاوبه‌شی لوبنان و هه‌ره‌س هێنانی ئه‌و حکومه‌ته‌ که‌ سه‌عد حه‌ریری کوڕی رفیق حه‌ریری سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کرد، ڕۆژنامه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ باس له‌ پیلانگێڕیه‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و وڵاته‌ دا ده‌که‌ن و پێیان وایه‌ که‌ حیزبوڵا به‌ فیتی ئێران له‌و حکومه‌ته‌ کشاوه‌ته‌وه‌ و هۆکاره‌که‌شی به‌و ڕاپۆرته‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ که بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو دا له‌ لایه‌ن ئه‌و دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌ بێ لایه‌نه‌وه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌، چونکه‌ پێشتر تاقمی تێرۆریستی حیزبوڵا ڕایگه‌یاندبوو که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ بڵاو بکرێته‌وه‌، ئه‌وان نه‌ک هه‌ره‌س به‌ حکومه‌ت ده‌هێنن، به‌ڵکوو دژ به‌ حکومه‌تی ئیسڕائیلیش بڕیاری شه‌ر ده‌ده‌ن. شایانی باسه‌ که‌ جگه‌ له‌ به‌شێکی که‌م خه‌ڵکی له‌ لوبنان که‌ به‌ که‌مایه‌تیی شێعه‌ ناویان ده‌رکردووه‌ و به‌ زۆری له‌ ناوچه‌کانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ جێگیرن، زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری خه‌ڵکی لوبنان دژ به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له‌ وڵاته‌که‌یاندان و خوازیاری بێ ده‌سه‌ڵات کردنی حیزبوڵا و تاقمه‌ چه‌کداره‌ تێرۆریسته‌کانی سه‌ر به‌ ڕژیمی تارانن.