به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 7 / 2019
دیداری تایبەت13 / 7 / 2019
سروودی شۆرشگێری 13 / 7 / 2019
اخبار13 / 7 / 2019
هەنگاو13 / 7 / 2019
هەواڵەکان6 / 7 / 2019
به‌یاننامه‌ و راگەیندراو6 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٥٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٤٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ١٣٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات -کەڵک وەرگرتن لە ڕەهەند و شێوازەکانی خەبات ١
کۆریادی بەرزراگرتنی یاد وبیرەوەری د.قاسملوو لە ٣٠ ساڵەی شەهیدکرانی دا لە هەولێر (بەشی ٢)
بەرزراگرتنیی یادی ٣٠ ساڵەی شەهیدکرانی د.قاسملوو لە ویەن - بەشی ١
هه‌واڵه‌کان
به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حدک بۆ مه‌حکومکردنی ئیعدامی حوسێن خزری 16 / 1 / 2011 درێژه‌ی ئێعدامه‌کان نیشانه‌ی داماویی کۆماری ئیسلامییه‌ ماشێنی ئیعدامی کۆماری ئیسلامی گیانی لاوێکی دیکه‌ی کوردی ئه‌ستاند. به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 25 ی به‌فرانبار ده‌زگای دادپه‌روه‌ریی!! کۆماری ئیسلامی له‌ درێژه‌ی ئێعدامی تێکۆشه‌رانی سیاسی دا به‌ندییه‌کی سیاسیی به ‌ناوی حوسه‌ین خزری ئێعدام کردوه‌. حوسه‌ین خزری که‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵ ‌و خه‌ڵکی ناوچه‌ی مهاباد بوو، له‌مانگی گه‌لاوێژی 1387 دا له‌ شاری کرماشان قۆڵبه‌ست کراو که‌وته‌ ژێر توندترین ئه‌شکه‌نجه‌کانه‌وه‌. سه‌رئه‌نجام له‌ دادگای شۆرشی شاری ورمێ به‌تاوانی هه‌نگاونان دژی ئه‌منیه‌تی میللی به‌ ئێعدام مه‌حکووم کرا. ئێعدامی ئه‌م تێکۆشه‌ره‌ کورده‌ له‌ درێژه‌ی تووندتربوونی ره‌وتی ئێعدام و سه‌رکوت له‌ ئێران و به‌تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دایه‌. له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ند که‌س له‌ به‌ندییه‌ سیاسییه‌ کورده‌کان ئێعدام کراون و مه‌ترسی ئه‌وه‌ له‌ گۆرێ دایه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک به‌ندیی کوردی دیکه‌ له‌وانه‌ حه‌بیبوڵا له‌تیفی، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و حه‌بیبوڵلا گوڵپه‌ریپوور که‌ حوکمی ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌، ئێعدام بکرێن. توندتربوونی ره‌وتی ئێعدامی سیاسی له‌ ئێران له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵک دا، نیشانه‌ی ئاشکرای ئه‌و ترسه‌یه‌ که‌ رێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌یان هه‌یه‌. بۆیه‌ به‌بێ ترس له‌و ریسواییه‌ی له‌ ئاکامی ئه‌م سیاسه‌ته‌ دزێوه‌دا چ له‌ ئاستی نێوخۆ و چ له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا تووشی بووه،‌ درێژه‌ به‌ ئێعدامی به‌ندییه‌ سیاسییه‌کان ده‌دا. روونه‌ که‌ ته‌نیا ئامانجی پاوانخوازانی ده‌سه‌ڵاتدار یه‌ک شته‌، ئه‌ویش درێژ کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و رێژیمه‌که‌یانه‌. ده‌سه‌ڵاتێک که‌ له‌م قۆناخه‌دا زیاتر له‌ هه‌ر کاتێک ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ که‌مترین پێگه‌ی له‌ نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێراندا هه‌یه‌ و به‌ته‌واوی ره‌وایی خۆی له ‌ده‌ست داوه‌. دیاره‌ له‌م نێوه‌دا به‌رچاویی ژماره‌ی ئێعدامه‌ سیاسییه‌کان له‌ کوردستان بۆ هه‌ر چاودێرێکی سیاسی جێگای سه‌رنجه‌، ئه‌م راستیه‌ش به‌روونی ده‌ری ده‌خا که‌ تێکۆشه‌رانی سیاسیی کورد تاوانی قورسیان ده‌خرێته‌ پاڵ. دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا، هه‌نگاونان دژی ئه‌منیه‌تی میللی له‌و تاوانانه‌ن که‌ خراوه‌ته‌ پاڵ ئه‌و به‌ندییه‌ سیاسییانه‌ی به‌ ئێعدام مه‌حکووم کراون. هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێ کرا پاوانخوازانی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست بۆ پاراستنی رێژیمه‌که‌یان له‌ هیچ تاوان و ریسواییه‌ک ناپرینگێنه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌کرێ بلێین خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی که‌ رۆژ نیه‌ رۆڵه‌یه‌کیان نه‌که‌وێته‌ به‌ر تیغی جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامی، بۆ راگرتنی ماشێنی ئێعدام و سه‌رکوتی ئه‌م رێژیمه‌ یه‌ک رێگا زیاتریان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه،‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ به ‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان ده‌کرێ دژی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی و یه‌ک له‌وان ئێعدامی ئازادیخوازانی وڵاته‌که‌مان راوه‌ستنه‌وه‌. چونکه‌ ئه‌زموونه‌کان ده‌ری خستووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک یه‌کگرتووانه‌ له‌ دژی کۆنه‌په‌ره‌ستانی سه‌ره‌ڕۆ بێنه‌ مه‌یدان و سه‌رئه‌نجام ده‌توانن تووشی پاشه‌کشه‌ی بکه‌ن. که‌واته‌ بۆ به‌رگرتن له‌ ئێعدامی زیاتری به‌ندییه‌ سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت به‌ندییه‌ کورده‌کان پێویسته‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌کاندا، به‌ ناره‌زایه‌تی مه‌ده‌نی و وه‌رێ خستنی که‌مپه‌ین و ئاگادار کردنه‌وه‌ی زیاتری کۆڕو کۆمه‌ڵه‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌و دۆخه‌ ناله‌بارو دژواره‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ خه‌ڵکی ئێرانی درووست کردوه‌، لانیکه‌م تێچووی کرده‌وه‌ دژه‌ مرۆڤانه‌کانی کۆماری ئیسلامی زیاتر بکه‌ین. ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان وێرای مه‌حکووم کردنی ئه‌م تاوانه‌ نوێیه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان هاوده‌ردی و هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی حوسه‌ین خزری راده‌گه‌یه‌نێ. نا بۆ ئێعدام و سه‌رکوت، نا بۆ کۆماری ئیسلامی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان 26 ی به‌فرانباری1389 16 ی ژانویه‌ی 2011