به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 7 / 2019
دیداری تایبەت13 / 7 / 2019
سروودی شۆرشگێری 13 / 7 / 2019
اخبار13 / 7 / 2019
هەنگاو13 / 7 / 2019
هەواڵەکان6 / 7 / 2019
به‌یاننامه‌ و راگەیندراو6 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٥٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٤٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ١٣٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات -کەڵک وەرگرتن لە ڕەهەند و شێوازەکانی خەبات ١
کۆریادی بەرزراگرتنی یاد وبیرەوەری د.قاسملوو لە ٣٠ ساڵەی شەهیدکرانی دا لە هەولێر (بەشی ٢)
بەرزراگرتنیی یادی ٣٠ ساڵەی شەهیدکرانی د.قاسملوو لە ویەن - بەشی ١
هه‌واڵه‌کان
کاردانه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژاوایی به‌رانبه‌ر به‌ رووداوه‌کانی توونێس 17 / 1 / 2011 له‌ حاڵێکدا که‌ ده‌وڵه‌تی میسر داوای له‌ خه‌ڵکی توونێس کردوه‌ که‌ یه‌کگرتوویی خۆیان بپارێزن هه‌تا به‌م شێوه‌ وڵات تووشی ئاژاوه‌ و بشێوی نه‌بێ، راپورته‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ کۆمه‌ڵێک له‌ خۆپیشانده‌رانی میسری له‌ به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ی توونێس له‌ قاهیره‌ کۆ بوونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ جێژن و شایی کردوه‌. به‌ پێی راپورته‌کان ئه‌م خۆپیشانده‌رانه‌ که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه‌ ده‌وریان گیراوه‌ دروشمه‌کانی" میسرییه‌کان ده‌نگی توونێسیه‌کان ببیسن" و " ئه‌و جار نۆره‌ی ئێوه‌یه‌"یان گوتۆته‌وه‌. ناره‌زایه‌تیه‌کان له‌ توونێس که‌ پێوه‌ندیی به‌ کێشه‌ی بێکاری و چوونه‌ سه‌ری نرخه‌کان بوو دوای کوژرانی چه‌ندین که‌س له‌ نارازییان به‌ ده‌ستی پۆلیس توندتر بوویه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی هه‌ڵاتنی زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رکۆماری ئه‌م وڵاته‌ بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودی. هه‌واڵده‌ریه‌کانی جیهان رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی توونێسیان به‌ یه‌که‌م راپه‌ڕینی خه‌ڵکی له‌ جیهانی عه‌ره‌ب و " شۆڕشی یاس " ناو بردوه‌. دۆخی نائارامی توونێس هه‌ندێ رووداوی له‌ وڵاتانی دیکه‌ی باکووری ئافریقا به‌ دواوه‌ بووه، به‌ پێی راپورته‌کان خۆپیشاندانێکی هاوشێوه‌ له‌ ئه‌لجه‌زایر له‌ حه‌وتووی رابردوودا بوه‌ هۆی کوژرانی چه‌ند که‌س و بریندار بوونی سه‌دان که‌سی دیکه‌ له‌ وانه‌ 700 پۆلیس. له‌ عه‌مان پێته‌ختی ئوردون 50 که‌س له‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌سنافی تیجاری له‌ به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ی توونیس دروشمی " شۆڕشی میسر په‌ره‌ ده‌ستێنن" یان وته‌وه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ قه‌زافی رێبه‌ری لیبی له‌ تله‌ویزیۆنی ئه‌و وڵاته‌ رووخانی حکومه‌تی توونێسی به‌ جێگای داخ ناوبرد. هه‌روه‌ها له‌ حاڵێکدا که‌ رێکخراوی " فتح" له‌ راگه‌یاندراوی پێشووی خۆیدا رێزی له‌ بوێری و قاره‌مانه‌تیی خه‌ڵکی توونیس گرتبوو، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فلستین رایانگه‌یاندوه‌ که‌ خوازیاری درێژه‌دان به‌ پێوه‌ندیی نزیک له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توونێسن. هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندراوی کۆشکی پاشایه‌تیی عه‌ره‌بستاندا که‌ سه‌رکۆماری پێشووی توونێس بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵاتوه‌ هاتوه‌ که‌ عه‌ره‌بستان به‌ ته‌واوی پشتیوانی له‌ برایانی خۆیان له‌ توونێس دا ده‌که‌ن و هیوادارن که‌ ئه‌م قۆناغه‌ له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌ به‌ سه‌رکه‌وتووییه‌وه‌ ده‌رباز بکه‌ن. له‌ له‌یه‌کی دیکه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له‌ له‌یه‌نه‌ سیاسییه‌کانی توونێس کرد که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ژیرانه‌ ئاسایشی وڵات دابین بکه‌ن. فه‌رانسه‌ که‌ به‌ یه‌کێک ‌ له‌ نزیکترین هاوپه‌یمانه‌کانی سه‌رکۆماری پێشووی توونێس حیساب ده‌کرا له‌ کاتی هه‌ڵاتنی ناوبراو له‌ وڵات رێگه‌یان نه‌دا که‌ بچێته‌ فه‌رانسه‌. نووسینگه‌ی سه‌رکۆماری فه‌رانسه‌ له‌ راگه‌یاندراوێکدا نووسی که‌ خه‌ڵکی توونێس داوا دیموکراتیکه‌کانی خۆیان خستووته‌ روو. باراک ئوباما سه‌رکۆماری ئه‌مریکا رۆژی هه‌ینی رێزی له‌ " شه‌رافه‌ت و بوێریی" خه‌ڵکی توونێس گرت و داوای له‌ به‌رپرسانی توونێسی کرد که‌ به‌ڵێنی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و مونسیفانه‌ به‌رنه‌ سه‌ر . بان کی مۆن سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان رۆژی هه‌ینی خوازیاری داهاتوویه‌کی دیموکراتیک بۆ توونێس بوو. یه‌کیه‌تیی ئورووپاش رایگه‌یاند که‌ پشتیوانی له‌ داوا دیموکراتیکه‌کانی خه‌ڵکی توونێس ده‌کا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا پێشوازیی له‌ بڕیاری توونسیه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن کرد و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا و ئاڵمانیش هیوایان خواست که‌ خه‌ڵکی توونێس به‌ دیموکراسی بگه‌ن.