به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 10 / 2018
دیدگاە روز 13 / 10 / 2018
روانینی رۆژ13 / 10 / 2018
اخبار13 / 10 / 2018
فیلم و دیکومنت13 / 10 / 2018
خوەر نیشان 12 / 10 / 2018
هەواڵەکان11 / 10 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ١٦١٠٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٥١٠٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٤١٠٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێورەسمی چلەی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان
هه‌ڵبژارده‌
هێرشی مووشکەیی کۆماری ئیسلامی بۆسەر دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان The.Iranin-missile-attack-on - the- headquarters - of- KDP-I
کۆریادی شەهیدانی قەڵای دیموکرات لە هەولێر بەشی ٢
برگزاری مراسم یادبود شهدای موشکباران “قلعەی دمکرات”
کۆریادی شەهیدانی قەڵای دیموکرات لە هەولێر بەشی ١
هه‌واڵه‌کان
پشتیوانیی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ نۆروێژ لە کاندیداتۆریی کەبوودوەند بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبێل 21 / 1 / 2011 کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە نۆروێژ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوێک پشتیوانیی خۆیان له‌ کاندیداتۆریی محه‌ممه‌د صدیق که‌بودوه‌ند، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل ده‌ربڕی. ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ئه‌و نامه‌ی پشتیوانییه‌ له‌ کاندیداتۆریی کاک صدیق که‌بودوه‌دند ده‌ربڕی: هاونیشتمانانی بەرێز رێکخراوه‌ به‌شه‌ردۆسته‌کان‌و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ هه‌روه‌ک هه‌موولایه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌پێش ‌بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، سه‌رۆکی با ناحه‌ق زیندانی کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان، له‌ بانگه‌وازێک دا، رووی قسه‌ی خۆیان کرده‌ ویژدانه‌ به‌خه‌به‌ره‌کانی جیهان‌و کۆمه‌ڵێک له‌ وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل. له‌و بانگه‌وازه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودۆخی دڵته‌زێنی ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی بواری مافی مرۆڤ له‌ به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا، داوا کرابوو پشتیوانی له‌ پێشنیاری کاندیدکرانی که‌بوودوه‌ند بۆ خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێلی٢٠١١ بکه‌ن. کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ نۆروێژ، هه‌ر زۆر زوو له‌ رێگای هاوکاری راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کۆمیتەی کارکردن بۆ کاندیداتۆریی کەبوودوەند بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل- نۆروێژ وێڕای راگه‌یاندنی پشتیوانی خۆی، له‌ نامه‌یه‌کی ره‌سمیشدا ئه‌و پشتیوانیه‌ی به‌ لایه‌نێکی پێوه‌ندیداری نۆروێژی راگه‌یاندووه‌و، داوای کردووه‌ که‌ سه‌رۆکی زیندانی کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌رێز محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند وه‌ک کاندیدای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل له‌ ساڵی ٢٠١١ دا دیاری بکرێ. ئێمه‌ وێرای به‌رز نرخاندنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌درێن، هه‌روه‌ها به‌رزنرخاندنی ئه‌و هاوهه‌ڵوێستیه‌ی که‌ به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ نێو حیزب‌و رێکخراوه‌ کوردستانییه‌کان‌و ریزه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا دروست بووه‌، جارێکی دیکه‌ش پشتیوانی خۆمان له‌ کاندیداتۆڕیی به‌رێز که‌بوودوه‌ند بۆ وه‌ر گرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل راده‌گه‌یه‌نین. کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە نۆروێژ