به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 1 / 2018
روانینی رۆژ13 / 1 / 2018
تەوار13 / 1 / 2018
اخبار13 / 1 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان13 / 1 / 2018
هەواڵەکان6 / 1 / 2018
خۆپێشاندان6 / 1 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی شەممە ١٣/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی هەینی ١٢/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی پێنج شەممە ١١/٠١/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندی خۆپێشاندانەکان لە ئێران
هەڵوێستمان لە پێوەندی لە گەڵ خۆپێشاندانەکانی ئێستای خەڵکی ئێران دا
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - چالاک و بەندکراوی سیاسیی کورد لە بن تیغی تاوانە ئەمنیەتییەکاندا
پرسی رۆژ - دۆخی سیاسی ئێستای ئێران میوانی بەرنامە : رەزا محەممەدئەمینی کادری راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
روانینی رۆژ - چەند پەیامێکی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ئێران
تەوار - ژیان و خەباتی ژنە تێکۆشەر خاتوو خانزاند فەرامەرزی
هه‌واڵه‌کان
دانپێدانانی نوێنەری مەجلیس بە هەبوونی ١٥ ملوێن پەروەندە لە دادگاکان 11 / 1 / 2017

محەممەدجەواد فەتحی نوێنەری مەجلیس، لە دژایەتی کردنی لەگەڵ گەڵاڵەی پەرەپێدان بە دامودەزگای قەزایی و سازکردنی بینای زیاتر بۆ دادگاکان، وێڕای باس کردن لە هەبوونی ١٥ میلوێن پەروەندە لە دادگاکان، باسی لە ناکارامەیی دەزگایی قەزایی کرد.

ئەو نوینەرەی مەجلیسی شووڕای ئیسلامیی ئێران لە قسەکانی‌دا بە باس کردن لەسەر  پەرەسەندنی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران، لەو باروە بەرانبەر بە گەڵاڵەی زیاد کردنی ناوەندە قەزاییەکان وەکوو دادگا و زیندان بە توندی هەڵویستی گرتی و وتی؛ لە کاتێکدا هەر ئێستا ١٥ ملوێن پەرەوەندە لە دادگاکان کەڵەکە کراوە نیشانەی ئەوەیە کە دەزگای قەزایی ئێران نەیتوانیوە پێش لە پەرەئەستاندنی تاوانەکان بگرێ و رۆژ بە رۆژ لە زیاد بوون دایە.

محەممەدجەواد فەتحی لە درێژەی قسەکانی‌دا وتی: "ئێران کە بە سیستمی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەدەچێ  بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە رێژەی تاوانەکان و سەردان کردنەکان بۆ دادگاکان ئیگجار بەرزە و بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەچێ، ئەمەش بە زیادتر کردنی دامودەزگا قەزاییەکان چارەسەر نابێ و لەو بارەوە بە نموونە هێنانەوە لە وڵاتی هیندوستان کە چەند بەرابەری ئێران جەماوەری هەیە وتی لە هیندوستان بەو حەشیمەتە کە هەیەتی تەنیا ٤ ملیۆن پەروەندە لە دادگاکان هەیە و لە ئێران ١٥ ملوێنە.

ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ هەبوونی ١٥ ملوێن پەروەندی کەڵەکەکراو لە دادگاکانی ئێران وتی؛ "دەبی لەسەر پرسی تاوانە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بە شێوەی بنەڕەتی بیری لێبکەینەوە نەک پانتایی بەخشین بە فەزای دامودەزگا قەزاییەکان".
نوێنەرێکی دیکەش لەو پێوەندییەدا بە ئاماژەدان بە رێژەی تاوانەکان و زیندانییەکان لە ئێران و تێچوو و خەساری کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکانی وتی؛ هەبوونی دامودەزگا قەزاییە زل و گەورەکان لە هەر وڵاتێک، نیشانەی هەرەس هێنانی ئەو رێژیمەیە.