به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان25 / 3 / 2016
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان25 / 3 / 2016
گۆرانی کوردی 25 / 3 / 2016
گۆرانی کوردی 25 / 3 / 2016
هەواڵەکان18 / 3 / 2016
بەرنامە تایبەتییەکان 18 / 3 / 2016
گەشتەکانی ئەودیوی چیا18 / 3 / 2016
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ٢٦/٠٣/٢٠١٧
بەرنامەی شەممە ٢٥/٠٣/٢٠١٧
بەرنامەی هەینی ٢٤/٠٣/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
هەڵسەنگاندن و پێزانینمان لە ئاست پەیامە پیرۆزەکانی "نەورۆزی جامانەکان"
خۆپێشاندانی خەڵکی مەریوان سەبارەت بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نەخۆشخانەی "بووعەلی"
هه‌ڵبژارده‌
هەڵسەنگاندن و پێزانینمان لە ئاست پەیامە پیرۆزەکانی "نەورۆزی جامانەکان"
روانینی رۆژ - ئاوڕدانەوەیەک لە چەند رووداوی گرینگی ساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان
رێورەسمی جێژنی نەورۆزی ١٣٩٦ - نوروێژ
لە ئینترنێەوە ٧٦
هه‌واڵه‌کان
كرێكارانی‌ شاره‌داریی كوزه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد 11 / 1 / 2017

سه‌رله‌ به‌یانیی ڕۆژی‌ ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی‌ شاره‌داریی شاری‌ كوزه‌ران، سه‌ربه‌ پارێزگای‌ كرماشان، به‌هۆی‌ پێنه‌دانی‌ مووچه‌ی دواكه‌وتووی‌ چه‌ند مانگیان له‌به‌رده‌م بینای‌ شاره‌داریی ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌وی‌ ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.

كرێكارانی‌ ناڕازیی شاره‌داریی كوزه‌ران نزیك به‌ ٤٥ كه‌سن و سه‌باره‌ت به‌ وه‌رنه‌گرتنی‌ مووچه‌ی‌ ٥ مانگ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی‌ و گوتیان ژیانی‌ ئێمه‌ به‌ مووچه‌ی‌ ئه‌و چه‌ند مانگه‌ ‌بەستراوه‌ته‌وه‌ و ئێستا تووشی كۆمه‌ڵێك گیروگرفتی‌ ماڵی‌ هاتووین.

كرێكارانی‌ شاره‌داریی كوزه‌ران به‌شێوه‌ی‌ گرێبه‌ست له‌ یه‌كه‌كانی‌ خه‌ده‌ماتی‌ و "فه‌زای سه‌وز" كارده‌كه‌ن و ساڵی‌ ڕابردووش هه‌قی بیمه‌ی‌ ٤ مانگیان بۆ له‌ حیسابی ڕێكخراوی‌ دابینكردنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ نه‌كردبوو.

٣ ئه‌ندامی‌ شورای‌ شاری‌ كوزه‌ران به‌ بیستنی‌ مانگرتنی‌ ئه‌م كرێكارانه‌ خۆیان گه‌یانده‌ شوێنی‌ مانگرتنه‌كه‌ و به‌لێنیان به‌م كرێكارانه‌دا كه‌ به‌دواداچوونی‌ خواست و داواكارییه‌كانیان بكه‌ن. به ‌قسه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ شورای‌ ئه‌م شاره‌ هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌م كرێكارانه‌ بۆ كه‌میی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ماڵی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.