به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان25 / 3 / 2016
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان25 / 3 / 2016
گۆرانی کوردی 25 / 3 / 2016
گۆرانی کوردی 25 / 3 / 2016
هەواڵەکان18 / 3 / 2016
بەرنامە تایبەتییەکان 18 / 3 / 2016
گەشتەکانی ئەودیوی چیا18 / 3 / 2016
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ٢٦/٠٣/٢٠١٧
بەرنامەی شەممە ٢٥/٠٣/٢٠١٧
بەرنامەی هەینی ٢٤/٠٣/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
هەڵسەنگاندن و پێزانینمان لە ئاست پەیامە پیرۆزەکانی "نەورۆزی جامانەکان"
خۆپێشاندانی خەڵکی مەریوان سەبارەت بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نەخۆشخانەی "بووعەلی"
هه‌ڵبژارده‌
هەڵسەنگاندن و پێزانینمان لە ئاست پەیامە پیرۆزەکانی "نەورۆزی جامانەکان"
روانینی رۆژ - ئاوڕدانەوەیەک لە چەند رووداوی گرینگی ساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان
رێورەسمی جێژنی نەورۆزی ١٣٩٦ - نوروێژ
لە ئینترنێەوە ٧٦
هه‌واڵه‌کان
ڕووداوه‌كانی‌ ماشێن، یه‌كه‌م هۆكاری‌ مردنی‌ كه‌سانی‌ خوار ٤٠ ساڵ له‌ ئێرانه‌ 11 / 1 / 2017

به‌قسه‌ی‌ توێژه‌رێكی‌ بواری‌ گواستنه‌وه‌ و ترافیك، ڕووداوه‌كانی‌ هاتوچۆ به‌ یه‌كه‌م هۆكاری‌ مردنی‌ كه‌سانی‌ خوار ٤٠ ساڵ له‌ ئێران ده‌زانێ.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ سه‌رچاوه‌ نێوخۆییه‌كان، موڕته‌زا شه‌مسی، توێژه‌ری‌ گواستنه‌وه‌ و ترافیك وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌ ئاماری‌ به‌رزی‌ ڕووداوه‌كانی‌ هاتوچۆ له‌ ته‌مه‌نی‌ خوارووی‌ ٤٠ ساڵدا گوتی‌، ته‌مه‌نی‌ نێونجیی قوربانیانی‌ ڕووداوی‌ هاتوچۆ له‌ نێوان ١٥ بۆ ٤٤ ساڵه‌، به‌ تایبه‌تی‌ لاوانێك كه‌ پاشه‌كه‌وتی‌ هێزه‌ مرۆیی ئێران پێكدێنن.

هه‌روه‌ها مردن به‌ ڕووداوی‌ هاتوچۆ له‌ ئاستی‌ جیهاندا له‌ پله‌ی‌ ٩ دایه‌، به‌ڵام له‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ پله‌ی‌ ٢ دایه‌.

ئێران له‌ نێو وڵاتانی‌ جیهاندا له‌بواری‌ ڕووداوه‌كانی‌ هاتوچۆ له‌ پله‌ی‌ ٨ دایه‌.

به‌پێ‌ی‌ وتەی ئه‌م توێژه‌رو پسپۆڕه‌ له‌ ئێران  بۆ هه‌ر هه‌زار كه‌س، ٣٠٠ ماشێن هه‌یه‌، به‌ڵام له وڵاتانی‌ هاوته‌رازی‌ ئێران بۆ هه‌ر هه‌زار كه‌س ٤٠٠ ماشێن هه‌یه‌.

وڵاتی‌ بریتانیا ٣ به‌رابه‌ری‌ ئێران ماشێنی تێدایه‌، به‌ڵام ڕێژه‌ی‌ ڕووداوه‌كانی‌ هاتوچۆ ٣٢ به‌رابه‌ر له‌ ئێران كه‌متره‌.

مووسا ئه‌میری‌، جێگره‌وه‌ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی "ڕاهوەری‌" هێزی‌ ئینتزامیی ئێران لە مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوودا گوتبووی‌، ساڵانه‌ ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ ئاستی‌ ئێراندا به‌ هۆی‌ ڕووداوه‌كانی‌ هاتوچۆوە كه‌مئه‌ندام یان بریندار ده‌بن.

به‌ قسه‌ی‌ كارناسان، زۆربوونی‌ ماشێن له‌ جاده‌كان، نه‌بوونی‌ گه‌وره‌ڕێی پێویست، بوونی‌ زیاتر له‌ 2 هه‌زار شوێنی‌ مه‌ترسیدار بۆ ڕووداوه‌كانی‌ هاتوچۆ له‌ جاده‌كان، نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزاریی خۆپاراستن و فه‌رهه‌نگی‌ نادروستی‌ شۆفیره‌كان لە هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ڕووداوی‌ هاتوچۆ له‌ ئێرانن.