به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان21 / 9 / 2019
وەک خۆی 21 / 9 / 2019
کریڤۆ21 / 9 / 2019
لە ئینترنێەوە 21 / 9 / 2019
اخبار21 / 9 / 2019
هەواڵەکان14 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 14 / 9 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ٢٠٠٩٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٩٠٩٢٠١٩
بەرنامەی چوار شەممە ١٨٠٩٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان
هه‌ڵبژارده‌
وەک خۆی - شەوە شێعر بۆ ڕێزلێنان لە دوو شاعیری لاو , عەلی مەحموودی و مەنسوور خزری - بانە
کریڤۆ - رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ( رکم ) بەشی ٢٢
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٨
روانگە - کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا
هه‌واڵه‌کان
به‌رێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی 2 ی رێبه‌ندان له‌ وڵاتی نۆروێژ 23 / 1 / 2011 ئێوارەی رۆژی هەینی 1 ی رێبه‌ندان کومێتەی نۆروێژی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمێکی به‌شکۆ یادی یەکەم کۆماری کوردستانی بەرز راگرت. ڕێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی‌رەقیب‌و ساتێکی بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردو کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان ٦٥مۆم بەنیشانەی ٦٥ ساڵ خەبات‌و خۆراگریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کە دامەزرێنەری کۆمارە ساواکەی کوردستان بوو، داگیرسان. دواتر بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ لەلایەن بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزب له‌ وڵاتی نۆروێژ خوێندرایه‌وه‌. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان و په‌یامی کومێتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خوێندرانه‌وه‌ که‌ له‌ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کورستان، رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان، کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان، پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی سەربەستیی کوردستان، بزووتنەوەی دێمۆکراتیکی یارسان‌و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێک هاتوون. له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا ناوی ئەو هێزو رێکخراوانە خوێندرانه‌وه‌ که‌ پەیامی پیرۆزباییان بەو بۆنەوە ناردبوو به‌ڵام لەبەر کەمیی کات تەنیا ئاماژه‌ بە ناوەکانیان کرا: ١- یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان ٢- پارتی دێمۆکراتی کوردستان ٣- حیزبی شیوعیی کوردستان ٤- ئەنجوومەنی بزووتنەوەی گۆڕان ٥- حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ٦- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ٧- پارتیا یەکیەتیا کورد ٨- یاری کورد ٩- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پژاک ١٠- یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان دوایین به‌شی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ به‌شی هونه‌ری و هه‌ڵپه‌رکێ و شایی و شادی به‌شداران بوو که‌ به‌ ده‌نگخۆشیی هونەرمەندان کاک شۆڕش بۆکانی‌و کاک ئەسعەد رەزازی رێوره‌سمه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش رازایه‌وه‌. بۆ بینینی وێنه‌کانی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ کلیک له‌ سه‌ر ئه‌و لینکه‌ بکه‌: http://kdpmedia.info.loopiadns.com/gallery/gallery.inc.php?mghash=377c3525d5adf6e47f4eca5bfe415285&mggal=91