به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان7 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 7 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 7 / 9 / 2019
فیلم و دیکومنت7 / 9 / 2019
سیمینار7 / 9 / 2019
اخبار7 / 9 / 2019
فیلم و دیکومنت7 / 9 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٩٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٠٠٩٢٠١٩
بەرنامەی دووشەممە ٠٩٠٩٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان
بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بە سەر تاوانی مووشەکبارانی “قەڵای دیموکرات”دا
هه‌ڵبژارده‌
٢١ی خەرمانان شکۆی قەڵا و قەڵافەتی شار
سیمینارێک لەسەر ٢١ی خەرمانان مێتۆدی شار بۆ بەرگری لە قەڵا یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد
دیداری حەوتوو - بابەت : ٢١ی خەرمانان شوناسخوازی گەلی کورد میوانی بەرنامە : د.خالید خەیاتی مامۆستای زانکۆ- سوئێد
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
ئێعدام کردنی 5 زیندانیی دیکه‌ له‌ تاران 24 / 1 / 2011 2 زیندانیی سیاسیی دیکه‌ و 3 تاوانبار به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وڕۆ به‌یانی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه‌ له‌ شاری تاران ئێعدام کران. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ راگه‌یه‌نه‌کانه‌وه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌ورۆ 2 گیراوی سیاسی به‌ناوه‌کانی جه‌عفه‌ر کازمی کوری سادق و موحه‌ممه‌د عه‌لی حاج ئاقایی کوری ره‌جه‌ب عه‌لی به‌ بڕیاری ناوه‌ندی قه‌زایی و له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ئێعدام کراون. ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنی رێژیم به‌ پشت به‌ستن به‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی قه‌زاییه‌وه‌ دراوه‌ته‌ پاڵ ئه‌م 2 که‌سه‌ ئێعدام کراوه‌، بڵاویان کردۆته‌وه‌ که‌، ئه‌م 2 گیراوه‌ سیاسیه‌ ئه‌ندامی موجاهیدنی خه‌لق بوون وده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ نائارامییه‌کانی دوای به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ئێران. ئێعدامی ئه‌م دوو گیراوه‌ سیاسیه‌ جارێکی دیکه‌ چالاکانی مافی مرۆڤ و ناوه‌نده‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی له‌وه‌ نیگه‌ران کردوه‌ که‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌ ئێعدام که‌ ده‌ستی پێکردوه‌ قوربانی زیاتر بگرێ. به ‌پێی بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی کۆماری ئیسلامی3 که‌سی دیکه‌ش هه‌ر له ‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌ورۆدا به‌تاوانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێعدام کراون. شایانی باسه‌ که‌ له‌ماوه‌ی ده‌ست پێکی ساڵی نوێی زایینه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 47 که‌س له‌ سێداره‌دراون، به‌ پێی ئاماره‌کان له‌ سه‌ره‌تای زستانی ئه‌و ساڵه‌وه‌ تا ئێستا 97 که‌س له‌ سێداره‌دراون که‌ به‌ ئیعدامی ئه‌م 5 که‌سه‌ گه‌یشته‌ 102که‌س. چالاکانی مافی مرۆڤ نیگه‌رانن له‌وه‌یکه‌ زۆرێک له‌و گیراوانه‌ی سزای ئێعدامیان له‌سه‌ره‌، به‌نهێنی و به‌بێ ئاگاداری له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه‌ له‌دار بدرێن.