به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان19 / 5 / 2018
اخبار19 / 5 / 2018
هەواڵەکان12 / 5 / 2018
گۆرانی کوردی 12 / 5 / 2018
گۆرانی کوردی 12 / 5 / 2018
اخبار12 / 5 / 2018
هەواڵەکان5 / 5 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٦٠٥٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ٢٥٠٥٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ٢٤٠٥٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە یەکگرتووییتان شکۆی مانگرتنە پڕ شانازییەکەی بانە بپارێزن
بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - بەرجامی بێ ئەنجام
دیداری تایبەت - دیداری تایبەت لەگەڵ هونەرمەند چیا مەدەنی
کاروانی شەهیدان
پرسی رۆژ - سیاسەتی نوێی ئەمریکا لەهەمبەر ئێران میوانی بەرنامە : کاک حەسەن شێخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌واڵه‌کان
له‌ وڵاتی ئوتریش 65مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان به‌رز ڕاگیرا 26 / 1 / 2011 ناوه‌ندی هه‌واڵ- ئوتریش: له‌ وڵاتی ئوتریش له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک به‌ به‌شداری کوردستانیانی نیشته‌جێ له‌م وڵاته‌‌ ڕێز له‌ 2ی ڕێبه‌ندان 65 ه‌هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان گیرا. سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕیکه‌وتی 22/1/2011 ئاهه‌نگی 2ی ڕێبه‌ندان له‌ پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش ده‌ستی پێکردو و تا درنگانی شه‌و درێژه‌ی خایاند. له‌م به‌رنامه‌ سیاسیه‌ هونه‌ریه‌دا که‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی کورد و ئو‌تریشی تێدا به‌شدار بوون، دوای سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک بێ ده‌نگی بۆ ڕیزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان، وتاری حدک کۆمیته‌ی ئوتریش به‌ زمانی کوردی له‌ لایه‌ن کاک خدری هه‌مزه‌ نژاده‌وه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌مان په‌یام به‌ زمانی ئاڵمانی له‌ لایه‌ن کاک قادری ره‌سولیانه‌وه‌ پیشکه‌شی به‌شداران کرا. بێجگه‌ له‌ په‌یامی حدک که‌ خوێندرایه‌وه‌ چه‌ندین ۆه‌یامیتریش بۆ ئه‌م بۆنه‌یه‌ هاتبو که‌ له‌ به‌ر که‌می کات تانیا ئیشاره‌ به‌ ناوه‌کانیان کرا. ئه‌و حیزب و ڕیکخراوانه‌ی په‌یامیان بۆ ئه‌م بۆنه‌ نه‌ته‌وییه‌ ناردبوو بریتی بون له‌: 1. پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕێکخستنی نه‌مسا. 2. پارتی ئازادی کوردستان پاک. 3. حیزبی شویعی کوردستان. 4. پارتی ئازادی کورد له‌ سوریه‌. 5. پارتی یه‌کیه‌تی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریه‌. 6. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک کۆمیته‌ی ئوتریش 7. حیزبی شویعی عراقی 8. ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ نه‌مسا 9. پارتی چاره‌سه‌ری دیمۆکراتی کورد پچدک کۆمیته‌ی ئوتریش 10. پارتی سوسیالیست دێمۆکراتی کوردستان کۆمیته‌ی نه‌مسا 11. کوردۆساید چاک کۆمیته‌ی ئوتریش 12. کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد کۆمیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ئوتریش 13. هه‌روه‌ها په‌یامی ڕۆژ تی ڤێ که‌ به‌م بۆنه‌وه‌ ئاراسته‌یان کرد بوو. 14. له‌ لایه‌ن حیزبی سه‌رزه‌کانی ئوتریشه‌وه‌ خاتوو مۆنیکا بێڤیلاکوا به‌شداری ئه‌م ئاهه‌نگه‌ بوو، و په‌یامی حیزبی سه‌وزی گه‌یانده‌ هاوڕێیانی حیزبی. هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار له‌م ئیواره‌ هه‌نه‌ریه‌دا بریتی بوون له‌: 1. هێرش هه‌ورامی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 2. ئیسام عه‌بباس له‌ ڕۆژئاوای کوردستان 3. شێنێ و لانه‌ دوو گیژۆڵه‌ی ده‌نگ خۆشی کورد له‌ باشوری کوردستان 4. گروپی هونه‌ری یۆرگ وگێرتی که‌ گروپیکی ئوتریشی بوو به‌ زمانی ئاڵمانی چه‌ند ئاهه‌نگێکیان پێشکه‌ش کرد. په‌خشانێکی جوان و پڕ له‌ هه‌ست و سۆز له‌ لایه‌ن کاک ئاسۆ پیرۆتیه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌ هه‌روه‌ها گۆرانیه‌ک به‌ زمانی ئینگلیسی له‌ لایه‌ن گیژۆڵه‌ی کورد ئه‌ستێره‌ خان پێشکه‌ش کرا. به‌ڕێوه‌ به‌رانی به‌رنامه‌ ئاشتی هه‌مزه‌ نژاد به‌ زمانی ئاڵمانی و محه‌ه‌مه‌دی فه‌قێ عه‌لی به‌ زمانی کوردی له‌ به‌ینی به‌رنامه‌ دا چه‌ند کورته‌ شێعر وپه‌خشانیان پێشکه‌ش کرد. پێویسته‌ بگوترێ که‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک و یه‌کیه‌تی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕیوه‌ چوو.