به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان9 / 12 / 2017
دیداری تایبەت9 / 12 / 2017
گۆرانی کوردی 9 / 12 / 2017
ژیان و خەبات9 / 12 / 2017
اخبار9 / 12 / 2017
هەواڵەکان2 / 12 / 2017
روانینی رۆژ2 / 12 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١١/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی یەک شەممە ١٠/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی شەممە ٠٩/١٢/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ڕاگەیەندراو کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین ئەحمەد ئاغای خاڵتاوێ
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
پرسی رۆژ - پلاتفۆرمی وێران بۆ لاوانی رۆژهەلات میوانی بەرنامە : کاک پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتی یەکێتی لاوانی رۆژهەلاتی کوردستان
ئاورێک لە مێژووی بزووتنەوەی خوێندکاریی ئێران و هۆکارەکانی داوێستاویی ئەم بزووتنەوەیە
دیداری تایبەت - باسێک سەبارەت بە یەکەم کۆنفرانسی شورای دێموکراسی خوازان میوانی بەرنامە : کاک ئەبوو بەکر مودەرەسی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆرشگێر
هه‌واڵه‌کان
داخستنی 7 تالاریی شایی له‌ ورمێ به‌ بڕیاری ناوه‌نده‌ ‌ ئه‌منیه‌تی رێژیم 26 / 1 / 2011 له‌کرده‌وه‌یه‌کی دژ به‌ شایی و خۆشی خه‌ڵکدا ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم 7 تالاری شایی و خۆشی خه‌ڵکیان له‌ شاری ورمێ پلۆمپ کردوه‌. ئاژانسی هه‌واڵی موکریان بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌ پارێزگای ورمێ 7 تالاری شایی و زه‌ماندیی خه‌ڵکیان له‌و پارێزگایه‌ پلۆمپ کردوه‌و به‌م شێوه‌یه‌ رێگری کردوه‌ له‌ به‌رده‌م به‌رێوه‌چوونی شایی و خۆشی خه‌ڵکدا. که‌سانی نزیک له‌م کێشانه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان درووستیان کردوه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئیزنی به‌رێوه‌چوونی شایی و هه‌ڵپه‌رکێی له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان وه‌رگیراوه‌ به‌ڵام دیسان به‌بیانووی درێژه‌کێشانی شایی و خۆشی و تێپه‌رینی ئه‌و ماوه‌ یاساییه‌ی بۆیان دانابوون، پۆلیسی ئه‌منیه‌تی پارێزگای ورمێ 7 تالاری به‌رێوه‌چوونی شایی داخستوه‌. به‌پێی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم بۆ شایی و خۆشی خه‌ڵک دایانناوه‌ نابێ گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێی به‌ وته‌ی به‌رپرسانی رێژیم غه‌یره‌ موجاز لێبدرێ و ته‌نانه‌ت فیلمبه‌رداریش ده‌بێ که‌سانی موجاز بن و نابێ پیاو ژن له‌ شاییه‌که‌دا تێکه‌ڵ بن. شایانی باسه‌ که‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێوشوینه‌ تووندانه‌ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵک کارێکی کردوه‌ که‌ ئه‌منیه‌تی بنه‌ماڵه‌یی خه‌ڵک له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تی و ئینتزامییه‌کانی رێژیمه‌وه‌ بکه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، خه‌ڵک له‌هه‌موو خۆشیه‌کی ژیان داده‌بڕن، کارناسانی پزشکی باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌دوای هاتنه‌ سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی رێژه‌ی خه‌مکی و گۆشه‌گیری له‌م وڵاته‌ په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه‌.