به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 5 / 2017
ژیان و خەبات20 / 5 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان20 / 5 / 2017
اخبار20 / 5 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا20 / 5 / 2017
هەواڵەکان13 / 5 / 2017
روانینی رۆژ13 / 5 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٧/٠٥/٢٠١٧
بەرنامەی هەینی ٢٦/٠٥/٢٠١٧
بەرنامەی پێنج شەممە ٢٥/٠٥/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
په‌یامی هاوخه‌میی سکرتێری گشتیی حدک به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕانسه
هه‌ڵبژارده‌
خوەر نیشان - میوانی بەرنامە : محەممەد رەزا ئەسکەندەری / چالاکی سیاسی و بەرپرسی رادیۆ کوردانە - هولەند
ئاهەنگی نەورۆزی ٢٧١٧ی کوردی ئاوایی مێرگەسەر / ناوچەی مەریوان بەشی یەکەم
رامان - میوانی بەرنامە :کاک هاشم رۆستەمی
ئاهەنگی نەورۆزی ١٣٩٦بەرانبەر بە٢٧١٧ی کوردی ئاوایی مێسوورا و ناوچەی کامیاران بەشی یەکەم
هه‌واڵه‌کان
ڕاوێژكاری‌ قاسم سلێمانی‌ وه‌ك باڵوێزی‌ ئێران له‌ عێراق ده‌ست به‌كاربوو 19 / 4 / 2017

ئیره‌ج مه‌سجێدی‌، ڕاوێژكاری‌ باڵای‌ قاسم سلێمانی‌، فه‌رمانده‌ی‌ سپای‌ قودسی به‌ڕه‌سمی‌ كاره‌كانی‌ خۆی وه‌ك باڵوێزی‌ نوێی‌ ئێران له‌ عێراق ده‌ست پێكرد.

سه‌رله‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ ڕابردوو  ئیره‌ج مه‌سجێدی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ به‌غدا له‌لایه‌ن نه‌سیر عه‌زاوی‌، سه‌رۆكی‌ ئیداره‌ی‌ ته‌شریفات له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق و محه‌ممه‌د عومه‌ر، سه‌رۆكی‌ ئیداره‌ی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ له‌ عێراق پێشوازی‌ لێكرا.

پێشتر هه‌واڵده‌رییه‌كانی‌ نزیك به‌ سپای‌ پاسداران و ئیتلاعات ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ ئیره‌ج مه‌سجێدی‌ وه‌ك باڵوێزی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق ده‌نێردرێ. به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران سه‌ره‌تا ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ ته‌ئید نه‌كرد و پاش ململانێكی‌ زۆر مانگی‌ ڕه‌شه‌ممه‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق وه‌رگرتنی‌ ناوبراو ته‌ئید كرد.

ئیره‌ج مه‌سجێدی‌ له‌ فه‌رمانده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ نێوان ئێران و عێراق له‌ ساڵه‌كانی‌ 60 بووه‌. ناوبراو له‌و ساڵانه‌دا به‌رپرسی ستادی‌ قه‌رارگای‌ ڕه‌مه‌زان، یه‌كه‌مین قه‌رارگای‌ سپای‌ پاسداران له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنووره‌كان بووه‌.

قه‌رارگای‌ ڕه‌مه‌زان ناوه‌ندی‌ سپای‌ قودس له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌ و پشكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ پۆشته‌كردنی‌ سپای‌ به‌در هه‌بووه‌.

شایانی‌ باسه‌ كه‌ پێش مه‌سجێدی‌، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر، له‌ فه‌رمانه‌كانی‌ پێشووی قه‌رارگای‌ سازه‌نده‌گی‌ خاتمولئه‌نبیا، باڵوێزی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا بووه‌.