به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 9 / 2017
وتەکان16 / 9 / 2017
چالاکی هێزی پێشمەرگە 16 / 9 / 2017
اخبار16 / 9 / 2017
هەواڵەکان9 / 9 / 2017
تەوار9 / 9 / 2017
اخبار9 / 9 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٣/٠٩/٢٠١٧
بەرنامەی هەینی ٢٢/٠٩/٢٠١٧
بەرنامەی پێنج شەممە ٢١/٠٩/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی شاری بانه
په‌یامی پیرۆزبایی مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حدک به‌بۆنه‌ی جێژنی قوربان
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - دارمانی ئەخلاقی و لە کۆمەڵگە و خۆدزینەوە لە بەرپرسایەتییەکان
رامان - میوانی بەرنامە : كاك سمایل بازیار كادری دێرینی حیزبی دێموكرات و مامۆستای زانكو
روانینی رۆژ - گڕگرتنی ئێرانییەکان لە پای چ خۆفێکە؟
کۆمسای - ئەرک و مافی ژن لە کۆمەڵگەی کوردەواری دا
هه‌واڵه‌کان
نەیارانی ڕژیمی ئیسلامی، بە کۆبوونەوەیان لە بەردەم بنکەی دەنگدان لە شاری یۆتێبۆری سوید، نارەزایەتی خۆیان دژ بە ڕژیم نیشان دا 20 / 5 / 2017

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٩ی مەی ٢٠١٧ی زایینی، هاوکات لەگەڵ دەستپێکی شانۆگەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران، دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە زۆربەی شارە گەورەکانی جیهان، بە ڕووی دەنگدەرانی تاراوگە نشین دا کرایەوە. لە سەر بانگەوازی ٦ حیزب و ڕیکخراوی کوردستانی کە پێکڕا لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردبوو، کۆمەڵێکی بەرچاو لە دژبەرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و کوردانی خاوەن هەڵوێست، لە شاری یۆتێبۆری وڵاتی سوید لە بەردەم بنکەی دەنگدانی ڕژیم لەو شارە کۆبوونەوە و نارەزایەتی توند خۆیان دژ بەو ڕژیمە کۆنە پەرست و دژی ئازادییە و شانۆگەری هەڵبژاردنەکان دەربڕی.
هەرچەندە شەقام و کۆڵانەکانی نزیک ئەو بنکەی دەنگدانە بە دەیان ئۆتۆمبێلی پۆلیس و هیزەکانی پاراستنی وڵاتی سوید تەنرا بوو، بەڵام ئازادیخوازانی نەیاری ڕژیمی ئیسلامی ئێران خۆیان گەیاندە بەردەم بنکەی دەنگدان و بە دانی درووشمی جۆراوجۆر نارەزایەتی توندی خۆیان دژ بە تەواوییەتی دەسەڵاتی ئیسلامی زاڵ بە سەر ئێراندا دەربڕی. خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، وێنەی ئێعدام کراوان و بەندییە سیاسییەکان و دەیان درووشمی جۆراوجۆر کە بە زمانەکانی کوردی، فارسی و سویدی نووسرابوون، دسەڵاتی رەش و دژی ئینسانی ئیسلامی ئێرانیان مەحکووم و ڕیسوا کرد.

پێویست بە ئاماژەیە کە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری یۆتێبۆری، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئاڕم و هێمای حیزبەکەمان چالاکانە بەشداری ئەو خۆپیشاندان و نارەزایەتییە بوون.