به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 2 / 2018
گۆرانی کوردی 17 / 2 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان17 / 2 / 2018
سروودی شۆرشگێری 17 / 2 / 2018
اخبار17 / 2 / 2018
هەواڵەکان10 / 2 / 2018
دیداری تایبەت10 / 2 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ٢٠/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی سێ شەممە ٢٠/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی دووشەممە ١٩/٠٢/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامێکی دۆستانە بۆ ئەندامانی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی گه‌لان (H.D.P)
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ٢ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
دەقی وتەکانی بەرێز کاک قادر وریا لەکۆنفرانسی دڵدار شاعیری سروودی ئەی رەقیب ، لە زانکۆی کۆیە
کاروانی شەهیدان
روانینی رۆژ - زمان لە نێوان ماف و شوناسدا
هه‌واڵه‌کان
کۆمیساریای به‌رزی مافی مرۆڤ: ئێران ده‌بێ شه‌پۆلی نوێی ئێعدام رابگرێ 3 / 2 / 2011 کۆمیساریای به‌رزی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتوه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌ له‌ ئێعدام که‌ له‌ ئێران ده‌ستی پێکردوه‌ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه‌. نای بیلای کومیساریای به‌رزی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌ له‌ ئێعدام ده‌ربڕی که‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌ ئێران ده‌ستی پێکردۆته‌وه. "نای بیلای" کۆمیسێری به‌رزی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان وێرای ره‌خنه‌ له‌و شه‌پۆله‌ له‌ ئێعدام کردن که‌ له‌ ئێران ده‌ستی پێکردوه‌ و به‌ تایبه‌ت به‌ ئاماژه‌ به‌ چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌ ئێعدامی زیندانیانی سیاسی، نیگه‌رانی له‌ باردۆخی ناله‌بار‌ی مافی مرۆڤ له‌ ئێران ده‌ربڕیوه‌. نای بیلای کۆمیسێری به‌رزی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان رۆژی 4 شه‌ممه‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک رایگه‌یاند که‌، په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی ئێعدام له‌ ئێران به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینیه‌‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ و ‌ره‌وتێکی جێگای داخ و نیگه‌رانییه‌‌. چالاکانی مافی مرۆڤ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ رۆژدا لانیکه‌م 3 که‌س له‌ سێداره‌ ده‌دا، هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا "سارا لی ویتسۆن" به‌رێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌ دامه‌زراوه‌ی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند که‌، کۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێک بۆ به‌هاکانی مافی مرۆڤ قایل نییه‌و ئه‌گه‌ر ره‌وتی ئێعدامه‌کان هه‌ر به‌و ‌شیوه‌یه‌ بچنه‌ پێشێ ئه‌وا تا کۆتایی ساڵی 2011 ی زایینی زیاتر له‌ هه‌زار که‌س له‌ دار ده‌درێن. نای بیلای، به‌داخبوونی خۆی له‌سه‌ر ئێعدامی 3 که‌س له‌ زیندانیانی سیاسی له‌ زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامیدا راگه‌یاند، جه‌عفه‌ر کازمی، محه‌ممه‌د عه‌لی حاج ئاقایی و که‌سێکی دیکه‌ که‌ ناوه‌که‌ی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌بوون که‌ له‌دوای ناره‌زایه‌تییه‌کان به‌ ئاکامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلاومی و ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنی ئێران باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌47 که‌س له‌دار دراون‌، به‌ڵام داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یان ره‌ت کردۆته‌وه‌و رایانگه‌یاندووه‌ که‌ ژماره‌ی ئێعدامه‌کان له‌ ئێران له ‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زاینییه‌وه‌ تا ئێستا گه‌یشتووه‌ به‌ نزیکه‌ی 130 که‌س.