به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 7 / 2017
روانینی رۆژ22 / 7 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان22 / 7 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا22 / 7 / 2017
اخبار22 / 7 / 2017
هەواڵەکان15 / 7 / 2017
تەوار15 / 7 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٤/٠٧/٢٠١٧
بەرنامەی یەک شەممە ٢٣/٠٧/٢٠١٧
بەرنامەی شەممە ٢٢/٠٧/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پێزانین و سپاسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداربوونتان لە بەرزراگرتنی یادی د.قاسملوودا مایەی شانازی و جێگای پیزانینە
پەیامی هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی مەرگی ناوەختی کاک ڕەحمان نەجات
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ئێران وڵاتێکی ئیسلامی پڕ لەتاوان و لادان
رێورەسمی ٢٢ی پووشپەر ساڵرۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو - ئامریکا
گەشتەکانی ئەودیوی چیا - ئاوایی میانە
پانۆرامای ڕووداوەکان
هه‌واڵه‌کان
ئێران له‌ سووریه‌ له‌ هه‌وڵی‌ دروستكردنی‌ پایه‌گایه‌كی‌ هه‌میشه‌یی دایه‌ 17 / 7 / 2017

تلویزیۆنی‌ ئۆپۆزیسۆنی‌ سووریه‌  ڕایگه‌یاند كه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران خه‌ریكه‌ پایه‌گایه‌كی‌ هه‌میشه‌یی له‌ سووریه‌ بكاته‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ئۆرییه‌ن، تلویزیۆنی‌ دژبه‌رانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سووریه‌، كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران خه‌ریكی‌ كردنه‌وه‌ی‌ پایه‌گایه‌كی‌ هه‌میشه‌یی له‌ سووریه‌ن. له‌و پایه‌گایه‌دا، فڕۆكه‌ی‌ شه‌ڕكه‌ر و هه‌زار میلیشیای‌ چه‌كداری‌ لێ جێگیر ده‌كا و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی‌ نیزامیی له‌ ناوه‌ندی‌ سووریه‌ له‌ ڕێژیمی‌ به‌شار ئه‌یه‌د به‌ ئیجاره‌ گرتووه‌.

وتووێژه‌كانی‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ ئه‌و پایه‌گایه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ میلیشیا شیعه‌كان به‌رده‌وامه‌. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌و پایه‌گایه‌ ٥ هه‌زار میلیشیای‌ پاكستانی‌ و ئه‌فغانی‌ له‌ ژێر چاودێریی سپای پاسدارانی‌ تێدا جێگیر ده‌كرێ.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ له‌ درێژه‌دا گوتی‌، مانگی‌ ڕابردووی‌ زایینی‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی‌ نیزامی‌ به‌ ناوی‌ "سین" له‌ ده‌ورووبه‌ری‌ شاری‌ ده‌مێشق ته‌حویلی سپای‌ پاسداران درا و هێرشه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێ.