به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 4 / 2018
روانینی رۆژ14 / 4 / 2018
اخبار14 / 4 / 2018
هەواڵەکان7 / 4 / 2018
روانینی رۆژ7 / 4 / 2018
ژیان و خەبات7 / 4 / 2018
گۆرانی کوردی 7 / 4 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٨/٠٤/٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١٧/٠٤/٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٦/٠٤/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!
ڕاگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پلینۆمی هه‌شته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
هه‌ڵبژارده‌
ڕاگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پلینۆمی هه‌شته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
بەردەوامی مانگرتنەکان
کۆمسای - یادێک لە مامۆستا مەلا حەسەنی دزڵی یادێوە جەمەلا حەسەنوو دزڵیێ
روانینی رۆژ - ڕێبازێک لە کوردایەتی
هه‌واڵه‌کان
کۆریادێک بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەرەوە لە نۆرێژ بەڕێوەچوو 17 / 7 / 2017

کۆریادێک بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە نۆروێژ بەڕێوەچوو

دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ١٦ی٧ی٢٠١٧ی زایینی کۆریادێک بۆ رێزگرتن لە یادو بیرەوەریی رێبەری شەهید، د.عەبدوولرەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو.
 سەرەتای رێورەسمەکە بە سروودی نیشتمانی ئەی رەقیب‌و چەند ساتێک بێدەنگی‌و وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی‌پێکرد دواتر پەیامی کۆمیتەی بەڕێوبەری گشتیی حیزب لە نۆروێژ لە لایەن  سەردار مەڕەسەنە بەرپرسی کومیتەوە خوێندرایەوە کە تێیدا باسی دەورو کاریگەریی بەرفراوانی رێبەر، د.قاسملوو لە سەر حیزبی دێموکرات‌و، کۆمەڵگاو بزووتنەوەی کوردی کرد کە هەم حیزبی دێموکرات، هەم بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان قۆناغێکی نوێی لە تێکۆشان ئەزموون کرد.

 د. قاسملوو کاری لە سەردۆزینەوەی رەهەندە نوێیەکانی خەبات‌و تێکۆشان دەکرد بۆ ئەوەی زووتر بە ئامانجەکانمان بگەین. هەروەها لە درێژەدا باسی ڕەوایی‌و هەقیقەتی ئاشتیخوازانەی خەباتی کوردو د.قاسملووی شەهیدی کرد کە وڵامی رێژیمی ئیسلامیی ئێران تیرۆر بوو.

  بەشێکی دیکه‌ی  ئەو ڕێورەسمە تەرخان کرابوو بە وتەو بیرەوەریی چەند کەسێک لە تێکۆشەرانی دێرینی نێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان،  کەریم ئەڵلاوەیسی،  حەلیمە ئیسماعیلی،  کەریم عەلی پوور، خدر میراوەیی‌و  سەیید محەممەد سەمەدی لە ماوەیەکی کورت‌دا بەشێکیان کە لە نزیکەوە ئاگاداریی کارو تێکۆشانی شەهید د،قاسملوو بوون، بەشێک لە بیرەوەریی‌و وتەکانی کاک.دوکتوور قاسملوویان بۆ بەشداربووان باس کردو، بەڕێزانی‌تریش خوێندنەوەی خۆیان لە سەر رۆڵی د.قاسملوو، رێبەریی‌و تواناییەکانی لە سەر حیزب‌و بزووتنەوەی میللی- دێموکراتیکی کورد بۆ بەشداربووانی کۆریادەکە دوان.

 له‌ درێژه‌ی ڕێوره‌سمه‌که‌‌دا  هوشیار ئیبراهیمی‌و  سمکۆ قادری هونەرمەندانی دەنگخۆشی کورد چەند مەقام‌و  سروودێکیان لە ژێرناوی پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شێوەن‌و گرین‌و کۆڕی ئەمشەو ناڵەی دەف‌و شینی شمشالە،  پێشکەش بە رێورەسمەکە کرد، کە سۆزی بەشداربووانیان بۆ لای خۆیان راکێشا.

رێورەسمەکە دوای سێ کاتژمێر کۆتایی پێ هات.