به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان12 / 8 / 2017
روانینی رۆژ12 / 8 / 2017
سیمینار12 / 8 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا12 / 8 / 2017
هەواڵەکان5 / 8 / 2017
ڕامان 5 / 8 / 2017
ژیان و خەبات5 / 8 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی چوار شەممە ١٦/٠٨/٢٠١٧
بەرنامە ی سێ شەممە ١٥/٠٨/٢٠١٧
بەرنامە ی دوو شەممە ١٤/٠٨/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
وتاری دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ
پەیامی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ١٠ ساڵەی دامەزرانی کورد کاناڵ
هه‌ڵبژارده‌
٢٥ی گەلاوێژ و چەند وتەیەک
رامان - میوانی بەرنامە : کاک عەبدوڵڵا حجاب چالاکی سیاسی
کاوش - زمینەهای ظهور حزب دیموکرات کوردستان قسمت ١
بەرێوەچوونی رێورەسمی ٢٥ی گەلاوێژ - فینلاند
هه‌واڵه‌کان
باوكی‌ شه‌هێدێكی‌ حیزبی دێموكرات ماڵاوایی له‌ ژیان كرد 12 / 8 / 2017

مه‌لا عه‌لی سوڵتانی‌ باوكی شه‌هیدێكی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان كۆچی‌ دوایی كرد.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ گه‌یشتوو به‌ كۆمیسیۆنی‌ ته‌شكیلاتی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان، مه‌لا عه‌لی سوڵتانی‌ باوكی‌ شه‌هید سه‌لاح سوڵتانی‌ به‌ هۆی‌ پیری‌ و نه‌خۆشی له‌ شاری‌ پیرانشار ماڵاوایی یه‌كجاری‌ له‌ ژیان كرد.

مه‌لا عه‌لی ناسراوه‌ به‌ مه‌لا عومه‌ر، كوڕی‌ مه‌لا سوڵتان ساڵی‌ 1320ی‌ هه‌تاوی‌ له‌ ئاوایی وه‌ته‌میشی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی‌ بۆكان له‌ دایك بووه‌ و هه‌ر له‌ حوجره‌ی‌ باوكییه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ خوێندن كردوه‌ و تا ساڵی‌ 1338 به‌هۆی‌ كاروباری‌ سیاسی ڕاپێچی‌ زیندانه‌كانی‌ ساوا ده‌كرێ و پاش ماوه‌ی‌ 17 مانگ ئازاد ده‌كرێ و به‌ ناچاری‌ ئێران به‌جێ دێڵێ و ڕوو ده‌كاته‌ باشووری‌ كوردستان و له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ خوێندنی‌ ئایینی‌ ته‌واو ده‌كا و مۆڵه‌تی‌ مه‌لایه‌تی‌ وه‌رده‌گرێ و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئێران و ژیانی‌ هاوبه‌ش پێك دێنێ و به‌ڵام به‌ هۆی‌ فشاره‌كانی‌ ساواك دووباره‌ی‌ به‌ ناچاری‌ ناوچه‌ی‌ بۆكان به‌جێ دێڵێ و له‌ شاری‌ پیرانشار ده‌گیرسێته‌وه‌.

سه‌ره‌تای‌ شۆڕشی گه‌لانی‌ ئێران چالاكیی سیاسی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ بۆ جاری‌ دووهه‌م ئئاواره‌ی‌ هه‌نده‌ران ده‌بێ و دووباره‌ی‌ ساڵی‌ 1360 گه‌ڕایه‌وه‌ شاری‌ پیرانشار و تا كۆتایی ژیانی‌ هه‌ر له‌و شاره‌ مایه‌وه‌. زۆر به‌داخه‌وه‌ ڕۆژی‌ 19ی‌ گه‌لاوێژ ماڵاوایی یه‌كجاری‌ له‌ نیشتمانه‌كه‌ی‌ ده‌كا.

مامۆستا عومه‌ر پیاوێكی‌ نیشتمانپه‌روه‌ر و زۆری‌ هیوا به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ بوو، تا دوایین ساته‌كانی‌ ژیانی‌ هه‌ر چاوه‌ڕوانی‌ وه‌دیهاتنی‌ ئامانج و ڕێبازی‌ كوڕه‌ شه‌هیده‌كه‌ی‌ بوو.

سه‌لاح سوڵتانی‌  کوڕی مامۆستا مەلا عومەر پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو کە لە سەنگەری بەرەنگاریی گیانی پیشکەش بە بارەگای ئازادی کرد.

ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كورستان به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی مه‌لا عه‌لی ناسراو به‌ مه‌لا عومه‌ر پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ و كه‌سوكاری‌ خوالێخۆشبوو ده‌كا و خۆی‌ به‌ شه‌ریك و به‌شداری‌ خه‌میان ده‌زانێ.