به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 1 / 2018
روانینی رۆژ13 / 1 / 2018
تەوار13 / 1 / 2018
اخبار13 / 1 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان13 / 1 / 2018
هەواڵەکان6 / 1 / 2018
خۆپێشاندان6 / 1 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٨/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی چوار شەممە ١٧/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی سێ شەممە ١٦/٠١/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندی خۆپێشاندانەکان لە ئێران
هه‌ڵبژارده‌
دیداری تایبەتی کورد کاناڵ لە گەڵ سکرتێری گیشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
کاروانی شەهیدان
بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ
فراخوان :نگذارید جمهوری ‌اسلامی ‌ایران، بیش از این ناراضیان در بند را بە ‌قتل برساند
هه‌واڵه‌کان
هێزە ئەمنیەتییەکان کۆنسێرتی شەوانی موسیقای فولکلۆریان هەڵوەشاندەوە 13 / 8 / 2017

هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان پێشیان بە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی شەوانی مۆسیقای فولکلۆر لەو شارە گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان کۆنسێرتی شەوانی مۆسیقای فولکلۆر لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە پێش  بە بەڕێوەنەچوونی گیرا.

ئەو کۆنسێرتە بریار بوو لە شەوانی ٢١ و ٢٢ گەلاوێژ لە هۆڵی سیمۆرغی  شاری بۆکان بەڕێوەبچێ، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پێشیان بە بەڕێوەچوونی ئەو کۆنسێرتە گرت.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنیەتییەکان بە بیانووی"ئەمنیەتی" و کۆنتڕۆڵ نەکردنی بەشداران لە هۆڵی سیمۆرغی ئەو شارە ئەو کۆنسێترەیان هەڵوەشانووتەوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بەڕێوەبەرانی ئەو کۆنسێرتە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری بۆکان بانگهێشتی بنکەی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە ئەو شارە کراون و پێیان ڕاگەیەندراوە کە نابێ ئەو کۆنسێرتە بە هیچ شێوەیەک بەڕێوەبچێ.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بلیتێکی زۆر فرۆشراوە و نزیکەی ٢٠ کەس لە هونەرمەندانی فولکلۆر و شاعێرانی وەک مامۆستا ئاسۆ و محەممەد ئەمین گەردیگلانی و گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان وەک گرووپی مۆسیقا ئامادەی ئەو کۆنسێرتە بوون کە بەداخەوە پێشی پێ‌گیرا.