به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
اخبار16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
هەواڵەکان9 / 6 / 2018
روانینی رۆژ9 / 6 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٦٠٦٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٥٠٦٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٤٠٦٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بەرێز دوکتۆر فردریك تیسۆ
په‌یامی پیرۆزبایی کاک مستەفا مەولوودی به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
کاوش - عدم شفافیت و پاسخگوئی نظام مهمان برنامە : آقای زمان فیلی روزنامە بگار
دەنگێک لەنێو شەپۆلە سەرکێشەکاندا
روانینی رۆژ - مافیای زبڵ و منداڵانی زبڵهەڵوەژێر
هه‌واڵه‌کان
زۆرانبازێكی کورد توانی میداڵی پلەی سێهەمی جیهان بەدەست بێنێ 12 / 9 / 2017

زۆرانبازێکی لاوی کرماشانی لە کێبڕکێی لاوانی جیهان لە وڵاتی یونان توانی پلەی سێیەم بە دەست بهێنێ.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، "مەیسەم زارع" زۆرانبازی لاوی کرماشانی لە کێشی ٧٦ کیلۆدا توانی بچێتە یاری پێش کۆتایی و پلەی سێهەم بەدەست بهێنێ.

فێستیڤاڵی زۆرانی تازەلاوانی جیهان لەڕێکەوتی ١٣ هەتا ١٥ ی خەرمانان بۆ زۆرانی فەرەنگی کار و ١٧ تا ١٩ی خەرمانان بۆ زۆرانی ئازاد لە وڵاتی یونان بەڕێوە چوو.

موجتەبا جوهەری بەرپرسی پێشووی وەرزش و لاوانی کرماشان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی "هەمشەهری" گوتوویەتی: وەرزشکارانی کرماشانی تەنیا لە ساڵی ١٣٩٤دا ١٤٢١ میداڵیان بە دەست هێناوە کە ٥٣ میدالی جیهانی، ٢٨ میدالی ئاسیایی، ٧٧ میدالی نێونەتەوەیی و ١٢٦٧ میدالیش لە کێبڕکیەکانی نێوخۆی وڵات بووە.

نەبوونی پشتیوانی و پشت گوێخستنی بارودۆخی وەرزشی لە شارە کوردنشینەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێران و نەبوونی ژێرخانی گونجاو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشی ئەم شارانە بووەتە هۆی لە نێوچوونی تواناییەکانی وەرزشوانان.

هەر لە پێوەندی لەگەڵ وەرزش و لە هەواڵێکی دیکەدا تێکواندۆکارێکی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی" جابر یاسمی" توانی بە شکست دانی ڕکەبەرەکانی لە کێبڕکێی تێکواندۆ لە وڵاتی ماڵێزی میداڵی زێری ئەو کێبڕکێیە بەرێتەوە.

ئەم کێبڕکێی نێونەتەوەیی تێکواندۆە، بە بەشداری ٥٠٠ وەرزشوان لە ٥٠ وڵاتی جیهان لە وڵاتی ماڵێزی بەڕێوە چوو.