به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 10 / 2017
روانینی رۆژ14 / 10 / 2017
سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان14 / 10 / 2017
پرسی رۆژ14 / 10 / 2017
اخبار14 / 10 / 2017
تەوار14 / 10 / 2017
هەواڵەکان7 / 10 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی پێنج شەممە ١٩/١٠/٢٠١٧
بەرنامەی چوارشەممە ١٨/١٠/٢٠١٧
بەرنامەی سێ شەممە ١٧/١٠/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی
ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی ڕێفراندۆمی باشوور و خڕۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هه‌ڵبژارده‌
کۆمسای - سەرنجێک لەسەر ژیان و هونراوەکانی مامۆستا سەیدی
رەنگاڵە
کاوش - مواضع جدید ترامپ در خصوص برجام مهمان برنامە : آقای ناصر باباخانی تحلیل گر سیاسی
روانینی رۆژ - قسەکانی رووحانی بەرانبەر بە کورد ، فریودان یان وەخەبەرهاتن
هه‌واڵه‌کان
کۆڕی زانستیی مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس دەستی پێکرد 11 / 10 / 2017

زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان بە هاوکاریی ئەنجومەنی فەرهەنگی، ئەدەبیی مەریوان کۆڕی زانستیی مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس، نووسەر، لێکۆڵەر و زانای ناوداری کورد، لەو شارە دەستی پێ کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆڕی زانستیی مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس، نووسەر، لێکۆڵەر و زانای ناوداری کورد، لەو شارە دەستی پێکرد، ئامانج لەو کۆڕە زانستییە، ئاوردانەوە لە بەرهەمەکان و ڕێزگرتن لە پێگەی کەسایەتیی مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس کە لە بواری ئایین، عیرفان، ئەدەب و بەتایبەت لێکۆڵینەوە ئەدەبی کلاسیکی کوردی خزمەتێکی بەنرخی بە میللەتەکەی کردووە.

ئەو کۆڕە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لە هۆلێ مامۆستا قانع لە نێو زانکۆی پەیام نووری مەریوان دەستی پێکردووە و هەتا 5ی ئیوارە دەخایەنێ و بە دەیان کەسایەتیی ئایینی، ئەدیب و نووسەر و چالاکوانانی کورد لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا بەشدارن و چەندین بابەت و لێکۆڵینەوە لەبارەی فکر و ئەندێشە و بەرهەمەکانی مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس پێشکەش دەکرێ.

ئەنجومەنی فەرهەنگی، ئەدەبیی مەریوان و ناوەندی فەرهەنگی هونەریی "ڤەژین"، و ڕێکخراو و ئەنجومەنە مەدەنی و فەرهەنگییەکانی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین کۆڕ، سمینار و کۆنگرەیان بۆ کەسایەتییە ئەدەبییەکانی کورد پێکهێناوە.

مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس یەکێک لەو کەسایەتییە مەزن و بلیمەتانەی کوردە، کە نووسەر و زانایەکی گەورەی سەدەی بیستەمە و زیاتر لە ٦٠ کتێبی ئایینی و کۆمەڵایەتی بڵاو کردۆتەوە، کە ھەمووشیان دەچنە خانەی لێکۆڵینەوەی زانستی ھەمەلایەنەوە، کە بریتین لە: "تەفسیری قورئان" بە شێوەیەکی ئێجگار فراوان بە زمانی کوردی و عەرەبی، ھەروەھا ساخکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین شاکاری شیعری مەزنی کلاسیکی کوردی، نموونەی مەولەوی، نالی، مەحوی، فەقێ قادری ھەمەوەندی و چەند شاعیرێکی دیکەش.

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس ناسراو بە "نامی" لە بەھاری ساڵی ١٩٠١دا لە گوندی تەکیەی سەر بەشارۆچکەی خورماڵ ھاتووەتە دنیاوە.

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە تەمەنی ١٠٤ ساڵیدا ولە ساڵی ٢٠٠٥ لە شاری بەغدا کۆچی داویی کرد.