به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان9 / 12 / 2017
دیداری تایبەت9 / 12 / 2017
گۆرانی کوردی 9 / 12 / 2017
ژیان و خەبات9 / 12 / 2017
اخبار9 / 12 / 2017
هەواڵەکان2 / 12 / 2017
روانینی رۆژ2 / 12 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١١/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی یەک شەممە ١٠/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی شەممە ٠٩/١٢/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ڕاگەیەندراو کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین ئەحمەد ئاغای خاڵتاوێ
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
پرسی رۆژ - پلاتفۆرمی وێران بۆ لاوانی رۆژهەلات میوانی بەرنامە : کاک پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتی یەکێتی لاوانی رۆژهەلاتی کوردستان
ئاورێک لە مێژووی بزووتنەوەی خوێندکاریی ئێران و هۆکارەکانی داوێستاویی ئەم بزووتنەوەیە
دیداری تایبەت - باسێک سەبارەت بە یەکەم کۆنفرانسی شورای دێموکراسی خوازان میوانی بەرنامە : کاک ئەبوو بەکر مودەرەسی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆرشگێر
هه‌واڵه‌کان
له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ ٤٣٥ كه‌س ئێعدام كراون 11 / 10 / 2017

ڕێكخراوی‌ مافی مرۆڤی‌ ئێران به‌ بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ئێعدام ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵی‌ زاینییه‌وه‌ تا ئێستا ٤٣٥ كه‌س له‌ ئاستی‌ ئێراندا ئێعدام كراون كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ ٥ كه‌سیان منداڵ بوون. ڕاگه‌یه‌نه‌ ده‌وڵه‌وتییه‌كانی‌ ڕێژیم ئه‌و ڕێژه‌یان ٨٣ كه‌س ڕاگه‌یاندووه‌.

له‌ ڕاپۆرتی‌ ڕێكخراوی‌ مافی مرۆڤی‌ ئێراندا هاتووه‌ كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ ٢٢٤كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی‌ پێوه‌ندی‌ هه‌بوون به‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌روه‌ ئێعدام كراون.

پێشتر نوێنه‌رانی‌ مه‌جلیسی شورای‌ ئیسلامی له‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌كدا داوایان له‌ به‌رپرسانی‌ حوكمه‌تی‌ كردبوو كه‌ ئێعدامكردنی‌ قاچاخچیانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ڕابگرن و پێداچوونه‌وه‌ به‌ قانوونی‌ سزاكاندا بكه‌ن، به‌ڵام دامه‌زاروه‌ ده‌وڵه‌تی‌ و ئه‌منیه‌تییه‌كان به‌ نووسینه‌ نامه‌ و داواكاریی له‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ پێوه‌ندیدار ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌یان ڕاگرت و له‌لایه‌كی‌ دیكه‌ و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ شورای‌ نیگابان دژه‌ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ وه‌ستایه‌وه‌.

ڕێكخراوی‌ مافی مرۆڤی‌ ئێران له‌ ڕۆژی‌ جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حوكمی‌ ئێعدام له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵی‌ زایینییه‌وه‌ تا ئێستا ٥ به‌ندكراو له‌ كاتی‌ تووشبوون به‌ تاوانه‌كه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ كه‌متر له‌ ١٨ساڵ بووه‌ و له‌ زیندانه‌ جیاجیاكانی‌ ئێران ئێعدام كراون.

هه‌مان ڕێكخراو ده‌ڵێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئێدام بۆ تاوانبارانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه‌ په‌سند بكرێ، ڕۆڵێكی‌ ئه‌وتۆی‌ له‌ دابه‌زینی‌ ڕێژه‌ی‌ ئێعدام له‌ ئاستی‌ ئێراندا نابێ.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ڕێكخراوی‌ مافی مرۆڤی‌ ئێران تاوانی‌  پێوه‌ندیدار به‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ نێوان سه‌دی‌ ٥٠ بۆ ٦٠ له‌ ئێعدامه‌كان له‌ خۆی‌ ده‌گرێ.

"به‌ره‌ی‌ جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی‌ ئێعدام" ڕۆژی‌ ١٨ ڕه‌زبه‌ر، واته‌ ١٠ تۆكتوبریان وه‌ك ڕۆژی‌ جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ سزای‌ ئێعدام دیار كردووه‌. ئه‌و به‌ره‌یه‌ له‌ ١٤٠ وڵاتی‌ جیهان پێك هاتووه‌.

پێشتر ڕاپۆرتنێری‌ تایبه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاربوباری‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ساڵی‌ ٢٠١٤ زیاتر له‌ ٩٦٦ كه‌س له‌ ئێران به‌ ئاشكرا ئێعدام كرابوون. ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رزترین ڕه‌قه‌می‌ ئێدامه‌كان له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی‌ 20 ساڵی‌ ڕابردوودا تۆماركرد.

ڕێكخراوی‌ مافی مرۆڤی‌ ئێران له‌ ساڵی‌ ١٣٩٥دا ڕایگه‌یاند كه‌ ٦٧١ كه‌س له‌ زیندانه‌كانی‌ ئێراندا ئێعدام كراون.

شایانی‌ باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ شۆڕی گه‌لانی‌ ئێرانه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ٦١هه‌زار كه‌س به‌ ئاشكرا ئێعدام كراون.

كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران  له‌ ساڵی‌ ٢٠١٥ پله‌ی‌ ٢٥ی‌ له‌ بواری‌ ئێعدامكردنی‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ دابووه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا زاینیدا 6 پله‌ دابه‌زیوه‌.