به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 9 / 2018
وتەکان15 / 9 / 2018
گۆرانی کوردی 15 / 9 / 2018
خۆپێشاندان15 / 9 / 2018
وتوووێژەکان 15 / 9 / 2018
اخبار15 / 9 / 2018
هەواڵەکان1 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٩٠٩٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١٨٠٩٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٧٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
نامه‌ی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشه‌ر حاجی حوسێن حه‌دداده‌وه‌
به‌یاننامه‌: له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی “پلینۆمی شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانانی قه‌ڵای دێموکرات”
هه‌ڵبژارده‌
به‌یاننامه‌: له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی “پلینۆمی شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانانی قه‌ڵای دێموکرات”
روانینی رۆژ - پێگەی بەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کردەوەی ترسەنۆکانەی تاران
دیداری حەوتوو - مووشکبارانی قەڵای دێموکرات و دەرکەوتە نێوخۆییەکانی میوانی بەرنامە : کاک رەزا کەعبی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە نۆروێژ بەشی ٢
هه‌واڵه‌کان
زاڵمای خەلیل‌زاد: قاسم سلێمانی حه‌شدی شه‌عبی له‌دژی كوردستان هان دەدا 12 / 10 / 2017

باڵیۆزی پێشووی ئامریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ڕوو بدا كه‌ ئه‌مه‌ش زیانی عێراقی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

زه‌لمای خه‌لیل‌زاد، باڵیۆزی پێشووی ئا‌مریكا له‌ عێراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتێر بڵاوی‌كرده‌وه‌ کە قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سپای قودسی ئێرانی له‌ عیراقه‌ و هه‌وڵه‌كانی چڕكردووەته‌وه‌ كه‌ حه‌شدی شه‌عبی هێرش بكاته‌ سه‌ر كه‌ركووك و كورده‌كان له‌ شاره‌كه‌ ده‌ربكا. 

هەروەها باڵیۆزی پێشووی ئامریكا رادەگه‌یەنێ كه‌ پێویسته‌ ئامریكا ڕێگری له‌ پیلانه‌كانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و ئاڵۆزی له‌ ناوچه‌كه‌ بكا كه‌ دواتر به‌ زیانی خودی ئا‌مریكا ده‌شكێته‌وه‌.

رۆژی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی پیلانیان هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ناوچەیەکەوە هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

هاوکات دوێنێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەڕەشە و مەترسییەکانی عێراق بۆ سەر کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە ئەگەر بێتو هەر ڕووداوێک ڕوو بدا و خوێن بڕژێ، بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقە.