به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 10 / 2018
دیدگاە روز 13 / 10 / 2018
روانینی رۆژ13 / 10 / 2018
اخبار13 / 10 / 2018
فیلم و دیکومنت13 / 10 / 2018
خوەر نیشان 12 / 10 / 2018
هەواڵەکان11 / 10 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ١٦١٠٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٥١٠٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٤١٠٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێورەسمی چلەی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ساڵی نوێی خوێندن و وەرزێکی دی لە بێبەشیی خوێندن بە زمانی دایکی
هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ بە پەڕ و باڵی خوێناوی
تریبون هفتە - چرایی صدور احکام اعدام زندانیان سیاسی مهمان برنامە ; آقای حسین احمدی نیاز وکیل پایەیک دادگستری
رێژگە - شامی ، قاموسێک لە زماندا
هه‌واڵه‌کان
خه‌ڵکی کوردستان به‌ هانای هاونیشتمانیانی بوومەلەرزە لێدراویانەوە دەچن 13 / 11 / 2017 دوابەدوای کارەساتی دڵتەزێنی بوومەلەرزەی شەوی ٢١ی خەزەڵوەر کە خەسارێکی گەورەی بە خەڵکی پارێزگای کرماشان بەتایبەتی شاری سەرپێڵی زەهاو و دەوروبەری ئەو شارە گەیاند، خەڵکی خەمخۆر و دڵسۆزی شارو ناوچەکانی دیکە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەوپەڕی هاوخەمیی ودڵگرانییەوە دەستیان دایە هەڵمەتی یارمەتی  کۆکردنەوە بۆ خەڵکانی لێقەوماوی ئەو دەڤەرەو بەهانای هاونیشتمانیانی بوومەلەرزە لێدراویانەوە ڕویشتن.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە شارو شارۆچکەو گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی "کوردستان وکورد" ماڵپەڕی فەرمی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە گەیشتووە، لە یەکەم کات وساتی بڵاوبوونەوەی هەاڵی خەسارگەیاندنی بوومەلەرزە بە خەڵکی کورد لە پارێزگای کرماشان ،هاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەخۆ ڕێکخستن لە گرووپ و کەمپەینی یاریدەدەر و خۆبەخش، هەروەزی یارمەتی گەیاندنیان بە لێقەوماوانی کارەساتی بوومەلەرزە، لە  شارو گوندەکانی پارێزگای کرماشان بەڕێوەبرد و هەر بەردەوامە.
خەڵکی خەمخۆری ڕۆۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی چالاکانی مەدەنی و سیاسی تاکوو ئێستا لە هیچ چەشنە خزمەتگوزارییەک بۆ هاونیشتمانیانی بوومەلەرزەلێدراوایان دەریغییان نەکردووە.
شایانی باسە دەیان گرووپ و کۆڕی خزمەتگوزاریی لە شارو وناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دابین‌کردنی پێداویستییەکانی خەڵکی زیان پێگەیشتووی پارێزگای کرماشان پێکهاتووە.
سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە دوای ئەوەی ڕاگەیاندرا کە بریندارانی کارەساتی بوومەلەرزە پێویستییان بە خوێنە ، خەڵکی شارەکانی ڕوانسەر و نۆدشە و سنە و مەریوان و سەقز و بانە و بۆکان  ومەهاباد روویان کردە  بنکە تەندروستییەکان، بۆ بەخشینی جۆرەخوێنی پێویست.
هەروەها بەشێک لە شۆفێران و وەرزێڕانی ناوچەی لەیلاخ پتر لە (٥٠٠تن) خواردەمەنییان گەیاندووتە پارێزگای کرماشان و ئەو هەڵمەتە مرۆڤدۆستانەو کوردانە لە زۆربەی شارەو ناوچەکانی کوردستان  هێشتاکە هەر درێژەی هەیە.
لە پێوەندی لەگەڵ یارمەتی‌دان بە خەڵکانی لێقەوماوی سەرپێڵی زەهاو و قەسری شیرین کۆمەڵێک لە خێرخوازان و چالاکی مەدەنی ڕایانگەیاندووە کە خەڵکی کوردستان یارمەتییەکانی خۆیان بە شوێنی باوەڕپێکراو بسپێرن و لە زۆر شوێن ناوەندە حکوومییەکان لە جیاتی ئاسانکاریی، تەنگ وچەڵەمەیان خستووتە سەرڕێ خەڵکانی خۆبەخش.
شیاوی باسە هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ هاونیشتمانیانی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کرماشان لە سەرجەم شارەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەوامە.