به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 1 / 2018
روانینی رۆژ13 / 1 / 2018
تەوار13 / 1 / 2018
اخبار13 / 1 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان13 / 1 / 2018
هەواڵەکان6 / 1 / 2018
خۆپێشاندان6 / 1 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٨/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی چوار شەممە ١٧/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی سێ شەممە ١٦/٠١/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندی خۆپێشاندانەکان لە ئێران
هه‌ڵبژارده‌
بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ
فراخوان :نگذارید جمهوری ‌اسلامی ‌ایران، بیش از این ناراضیان در بند را بە ‌قتل برساند
وێنەکان دەدوێن ٦
روانینی رۆژ - ڕووحانی لە کوێوە و، بۆ کێ قسە دەکا؟!
هه‌واڵه‌کان
حەسەن ڕۆحانی گەیشتە شوێنی بوومەلەرزەکەی کرماشان 14 / 11 / 2017

بەپێی ڕاپۆرتی ڕەسمییەکانی ئێران، سەرکۆماری ئێران کە ئەمڕۆ بە بۆنەی بوومەلەرزەکەوە سەردانی کرماشانی کردووە و گوتی، دەبێ خەڵک  لە دروستکردن و نۆژەنگردنەوەی خانووەکانین دەست ببزێون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئێران، کە زمانحاڵی ڕەسمیی دەوڵەتە، ئەمڕۆ سێشەممە حەسەن ڕۆحانی لە لێدوانێکدا ڕوو بە خەڵکی لێقەوماوی کرماشان گوتوویەتی: "دەبێ خەڵک بۆ خۆیان  بە وامی بێ سوود دەست بکەن بە نۆژەن و چاککردنەوەی خانووەکانیان".

هەروەها داوای لە خەڵکیش کردووە کە لەخۆڕا و سەربەخۆ یارمەتی و هاوکاری کۆ نەکەنەوە و دەبێ لەڕێگەی "خاچی سوور و کۆمیتەی ئیمداد"ەوە بێ.

هاوکات لەگەڵ قسەکانی حەسەن ڕۆحانی، چەندین پێشنوێژ و مەلای دیکەی ئێرانی و ئیمام جومعەی شاری کەنگاوەر پاش ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە جیاتی ئەوەی کە دڵگەرمی خەڵک بدەنەوە گووتیان "بەڵای سروشتی بووە و خەڵک دەبێ دەرسی عیبرەتی لێ وەربگرن، لەو جۆرە کاتانەدا نابێ خەڵک چاوەڕوانی یارمەتیی حکوومەت بن و ئێمەش تەنیا دەتوانین دۆعای خێرتان بۆ بکەین".

بەپێی زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پاش زیادبوونی خەسار و زیانە گیانییەکان بەهۆی داڕووخانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی مێهر، کێشە کەتووەتە نێوان بەرپرسانی حکوومەتی ئێران و بەتایبەت لە نێوان مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرکۆماری پێشوو - چونکە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا پرۆژی مێهر بنیات نراوە - و حەسەن ڕۆحانی مشتومڕ ڕووی داوە و یەکتریان بە کەمتەرخەم تۆمەتبار کردووە.

لەلایەیەکی دیکەشەوە بە دەیان ڕێکخراو ئەنجومەنی کۆمەڵگەی مەدەنیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای ئەو کارەساتەوە دەستیان کردووە بە چالاکی و وەرێخستنی کەمپین بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و هاوکاری بۆ لێقەوماوان، بەڵام دامودەزگا ڕەسمییەکان و بە تایبەت قایمقام و ناوەندە ئەمنییەکانی هەڕەشەیان لە چالاکانی مەدەنی کردووە کە ناتوانن سەربەخۆ ئەو کارانە بکەن و دەبێ لەرێگەی دامودەزگا ڕەسمییەکانەوە یارمەتییەکان بگەنە خەڵک و پێشیان بەو چالاکییانە گرتووە.