به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 2 / 2018
گۆرانی کوردی 17 / 2 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان17 / 2 / 2018
سروودی شۆرشگێری 17 / 2 / 2018
اخبار17 / 2 / 2018
هەواڵەکان10 / 2 / 2018
دیداری تایبەت10 / 2 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ٢٠/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی سێ شەممە ٢٠/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی دووشەممە ١٩/٠٢/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامێکی دۆستانە بۆ ئەندامانی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی گه‌لان (H.D.P)
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - زمان لە نێوان ماف و شوناسدا
پرسی رۆژ - هێرشت توورکیە بۆ سەر عفرین میوانی بەرنامە : د. هێمن سەیدی شرۆڤەکاری سیاسی / بریتانیا
کۆمسای - رۆژی جیهانی زمانی زگماک
رێژگە - هێمن ئەستێرەیەکی هەردەم درەوشاوەی ناو ئاسمانی ئەدەبی کورد
هه‌واڵه‌کان
سه‌ركۆماری‌ یه‌مه‌ن: دژی‌ میلیشیاكانی‌ حوسیی ئێران له‌ وڵاته‌كه‌مان بێده‌نگ نابین 5 / 12 / 2017

سه‌ركۆماری‌ یه‌مه‌ن، داوای‌ له‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كرد كه‌ له‌ هه‌مبه‌ر حوسییه‌كانی‌ سه‌ربه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران بێده‌نگ نه‌بن و دژیان بوه‌ستنه‌وه‌.

عه‌بدربه‌ مه‌نسوور هادی‌، سه‌ركۆماری‌ یه‌مه‌ن، ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ ڕابردوو پاش كوژرانی‌ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌ركۆماری‌ پێشوو ئه‌و وڵاته‌ وێڕای‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ "ئێمه‌ یه‌مه‌نییه‌كان ده‌ستی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ كورت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان لێ شێواندووین و ڕێبه‌ره‌كانمان به‌ ده‌ستی‌ خۆمان به‌ كوشت ده‌ده‌ن."

هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی‌، ئه‌رته‌شی له‌ سنوووره‌كانی‌ سه‌نعا جێگر كراوه‌ و پشتیوانی‌ له‌ شۆڕشی خه‌ڵك ده‌كه‌ن. مه‌نسوور هادی‌ پێداگریی كرده‌وه‌ كه‌ "بۆ له‌ ناوبردن و فه‌وتانی‌ حوسییه‌كان ده‌بێ یه‌كگرتووبن."

پێشتر میلیشیا چه‌كداره‌ حوسییه‌كانی‌ سه‌ربه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ به‌ خۆمپاره‌ ماشێنی‌ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحیان پێكاوه‌.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌حمه‌د كوڕی‌ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ حووسییه‌كانی‌ گۆپاڵ به‌ده‌ستی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كردوه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ ٣ ساڵه‌ به‌رده‌وام ده‌ست له‌ كاروباری‌ ئه‌و وڵاته‌ وه‌رده‌ده‌ن،  پێی‌ڕاگه‌یاندوون "جه‌هه‌ننه‌میان بۆ دروست ده‌كه‌ین."
جێی وەبیرهێنانەوە دوای کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە ئاکامی دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوەی ئێران لە یەمەن، ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی سعوودی زیادتر کردووتەوەو ئەگەری پێکدادان و ڕووبەڕوو بوونەوەی نیزامی ئەو دوو وڵاتە هەیە.