به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 11 / 2018
ژیان و خەبات17 / 11 / 2018
اخبار17 / 11 / 2018
هەواڵەکان10 / 11 / 2018
دیدگاە روز 10 / 11 / 2018
هەنگاو10 / 11 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان10 / 11 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ١٨١١٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٧١١٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٦١١٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی پێشڤه‌رۆی کورد له‌ سوریه‌
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کورستان بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
روانینی رۆژ - بەرگریی ڕەوا وەک ماف لە بەرامبەر سەرکوت و توانەوەدا
پرسی رۆژ - چەواشە کارییەکانی باڵوێزی ئێران لە بەغدا میوانی بەرنامە : کاک عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پدیدە ... مبحث برنامە: کودک‌فروشی در ایران - قسمت اول
هه‌واڵه‌کان
فه‌رانسه‌ و ئاڵمان خوازیاری‌ پاشه‌كشه‌ی‌ ئێران له‌ به‌رنامه‌ی‌ مووشه‌كی‌ بوون 5 / 12 / 2017

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌رانسه‌ ڕایگه‌یاند به‌ هاوكاریی ئاڵمان پێش به‌ په‌ره‌سنه‌ندنی‌ به‌رنامه‌ی‌ مووشه‌كی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌گرین.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی‌ ڕابردوو ژان ئایۆ لۆدریان، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌رانسه‌ له‌ كۆنفرانسێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زیگمار گابرێلی‌ ئاڵمان له‌ پاریس ڕایگه‌یاند كه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ بیری‌ فراوانخوازی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌ له‌ ناوچه‌ دایه‌ و ده‌بێ پێش به‌ په‌لوپۆهاویشتنی‌ ئه‌و وڵاته‌ بهاوێن و له‌وه‌ زیاتر ئیزن ناده‌ین په‌ره‌ به‌ به‌رنامه‌ی‌ مووشه‌كی‌ بدا.

دوو وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئاڵمان و فه‌رانسه‌ له‌ حاڵێكدا ئه‌و قسانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام ده‌ڵێن، به‌رنامه‌ی‌ مووشه‌كیی‌ ئێران وتووێژی‌ له‌سه‌ر ناكه‌ین.

به‌هرام قاسمی‌، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران له‌ كاردانه‌وه‌ی‌ قسه‌كانی‌ فه‌رانسه‌دا گوتی‌، ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێ باش بزانێ كه‌ به‌رنامه‌ی‌ مووشه‌كی‌ ئێمه‌ وتووێژی‌ له‌سه‌ر ناكرێ و پێوندی‌ به‌ هیچ كه‌سه‌وه‌ نیه‌.

ڕاگه‌یه‌ندنە‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ ڕێژیمێش له‌ هه‌مبه‌ره‌ قسه‌كانی‌ مەكرۆن بێده‌نگ نه‌بوون و هه‌ر كام به‌ شێوه‌یه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ناوبراو.

مه‌كرۆن پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو كه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌بێ له‌ ناوچه‌دا سیاسه‌تی‌ دوژمنكارانه‌ نه‌نوێنێ.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا "لو دریان" كه‌ بۆ چاوپێكه‌وتنی‌ سه‌عد حه‌ریری سه‌ردانی‌ عه‌ره‌بستانی‌ كردبوو، به‌ تێرو ته‌سه‌لی باسی له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانی‌ كردبوو كه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌ی‌ ڕه‌سمی‌ مووشه‌ك به‌ حوسییه‌كانی‌ یه‌مه‌ن ده‌دا كه‌ دژی‌ عه‌ره‌بستان و وڵاته‌كه‌یان به‌كاری هێناوه‌.
بە پێی قسەی شرۆڤەکارانی سیاسی، هەتا دێ بەرەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە بەهێزتر و پاڵپشتی زلهێزەکانی لێدەکەوێتەوە.
چەند وڵاتی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سعوودی بەرەیەکیان پێکهێناوە بە مەبەستی پێشگرتن لە دەستێوەردانە سیاسی و نیزامییەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچە.
شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی دوای گەیشتنی شەپۆلەکانی بەهاری عەرەبی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە سووریە وەکوو یەکێک لە هاوپەیمانەکانی بە ئاشکرا شەڕی بە وەکاڵەتی لەو وڵاتە دەس پێکرد و،  بۆ بەهۆی ماڵوێرانی و تێکدانی دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵاتی سووریە، ئەمەش تووڕەیی و نیگەرانی وڵاتانی دیکەی لێکەوتووتەوە.
هەروەها سەرەرۆییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێران بۆ بە هۆکارێک هەتا وڵاتانی ئەمریکا و فەڕانسەو ئاڵمان بەرانبەر  سپای پاسداران و کۆماری ئیسلامی هەڵوێستی توندیان هەبێ.