به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 11 / 2018
ژیان و خەبات17 / 11 / 2018
اخبار17 / 11 / 2018
هەواڵەکان10 / 11 / 2018
دیدگاە روز 10 / 11 / 2018
هەنگاو10 / 11 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان10 / 11 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ١٨١١٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٧١١٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٦١١٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی پێشڤه‌رۆی کورد له‌ سوریه‌
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کورستان بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
روانینی رۆژ - بەرگریی ڕەوا وەک ماف لە بەرامبەر سەرکوت و توانەوەدا
پرسی رۆژ - چەواشە کارییەکانی باڵوێزی ئێران لە بەغدا میوانی بەرنامە : کاک عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پدیدە ... مبحث برنامە: کودک‌فروشی در ایران - قسمت اول
هه‌واڵه‌کان
به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسی "ڕۆشنبیری و توندوتیژی" له‌ شاری هه‌ولێر 7 / 12 / 2017 سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ٦ی دێسامبری ٢٠١٧ کۆنفڕانسی "ڕۆشنبیری و توندوتیژی" کە له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لە ژێر چاوەدێریی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هەرێم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵای شاری هه‌ولێر پێک هاتبوو، ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد.
کۆنفڕانس به‌ سروودی نیشتمانیی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و به‌ پێوه‌ وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له‌ شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد. پاشان گرووپی دەفژەنیی"ڕیتم" بەرنامەیەکی هونەریی جوانیان بەڕێوە برد. به‌ دوای وته‌کانی دوکتور سالار عوسمان سه‌رۆکی لێژنه‌ی باڵای کۆنفڕانس، خالید دۆسکی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان وته‌یه‌کی پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بووان کرد و ئامانجه‌کانی کۆنفڕانسه‌که‌ی خسته‌ ڕوو و ڕایگه‌یاند که‌ دیارده‌ی توندوتیژی له‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا هه‌یه‌ و ته‌نیا جیاوازی له‌ ڕێژه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه‌ بۆ کۆمه‌لگایه‌کی تر ده‌بینرێ. به‌ وته‌ی ناوبراو کۆمه‌ڵێک هۆکاری په‌روه‌رده‌یی، ناسه‌قامگیریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و بوونی گرووپه‌ توندئاژۆکان کاریگه‌رییان له‌ سه‌ر کۆمه‌لگای کوردی هەبووە که‌ کۆنفڕانس هه‌وڵی خستنه‌ڕوویان ده‌دا و به‌ قامک دانان له‌ سه‌ر گرفته‌کان هه‌وڵ ده‌دا رێگه‌چاره‌ی گونجاو بخاتە بەر سەرنجی کۆمه‌ڵگا و داموده‌زگا حکوومییه‌کان.
پاشان بە نوێنەرایەتی لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌فین دزه‌یی وتارێکی پێشکه‌ش کرد، که‌ تێیدا وێڕای به‌رز نرخاندنی هه‌وڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، پشتیوانیی خۆی بۆ کۆنفڕانس و به‌هیند گرتنی ئاکامه‌کانی له‌ لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه‌ ڕاگه‌یاند.
کۆتایی ڕێوره‌سمی کرانه‌وه‌ی کۆنفڕانسی ڕۆشنبیری و توندوتیژی، نمایشی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری له‌ سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و تۆلێرانس له‌ نێوان پێکهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوو.
پانێلی یه‌که‌می کۆنفڕانس له‌ ژێر ناونێشانی "په‌روه‌رده‌ و توندوتیژی" له‌ لایه‌ن هه‌ر یه‌ک له‌ "دوکتور چاچان جومعه‌، دوکتور نازناز محه‌ممه‌د و دوکتور عیززه‌دین ئه‌حمه‌د" به‌ڕێوه‌ چوو که‌ هه‌ر کامیان له‌ گۆشه‌نیگایه‌که‌وه‌ ڕۆڵی په‌روه‌رده‌ له‌ بنه‌ماڵه‌، قوتابخانه‌ و داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کانیان خسته‌ به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌.
له‌ڕێوڕەسمی کرانەوەی کۆنفڕانسی "ڕۆشنبیری و توندوتیژی" هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رستیی قادر وریا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌شدار بوون.
جێی ئاماژه‌یه‌ کۆنفڕانسه‌که‌ ڕۆژی ٧ی دێسامبریش به‌رده‌وام ده‌بێ و چه‌ندین بابه‌تی تر وه‌ک "ڕۆشنبیری و توندوتیژی"، "میدیا و توندوتیژی" و "ئایین و توندوتیژی" له‌ لایه‌ن توێژه‌ران و مامۆستایانی زانکۆ گه‌نگه‌شه‌ ده‌کرێن.