به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 8 / 2018
سیمینار18 / 8 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا18 / 8 / 2018
اخبار18 / 8 / 2018
هەواڵەکان11 / 8 / 2018
گۆرانی کوردی 11 / 8 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا11 / 8 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ١٩٠٨٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٨٠٨٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٦٠٨٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی قوربان
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی فەرمانی جیهادی خومەینی
هه‌ڵبژارده‌
پیام دبیرکل حزب دمکرات کردستان به‌ مناسبت عید سعید قربان
رەنگاڵە
ویژە برنامە بە مناسبت ٢٨ مرداد قسمت دووم
٢٨ مرداد ماە سالگرد فتوای جهاد خمینی برعلیه مردم کردستان
هه‌واڵه‌کان
حیزبی دێموکراتی کوردستان و ، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمنیستی ئێران_ کۆمەڵە، کۆبوونەوە 7 / 12 / 2017

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەز هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرەستی  بەڕێز مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزب، سەردانی بنکەی سەرەکیی کۆمەڵەیان کردو، لە لایەن  بەڕێز جەماڵ بۆزرگپوور ئەندامی کومیتەی ڕێبەری ئەوحیزبەوە، پێشوازییان لێکرا.
لە چاوپێکەوتنە‌دا هەر دوو لایەن دوای هەڵسەنگاندنی  رووداوەکانی ناوچەو بەتایبەتی پێشهات و رووداوەکانی ئەم دواییانەی باشووری کوردستان و کاریگەرییەکانی بەسەر گەلی کورد لە باشوور و، کاردانەوەکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵیک خاڵی گرینگیان لەوبارەوە شی کردەوە.
مستەفا مەولوودی  سەرەتا باسێکی پۆختی لەسەر ڕوانگەو خوێندنەوەی حیزب لەهەمبەر رووداوەکانی ناوچە و بەتایبەتی هەلومەرجی دوای گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان خستەڕوو .
بەڕیزیان لە درێژەی قسەکانی خۆی‌دا بۆ دۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان  هەڵسەنگاندنی خۆی و حیزبی دێموکراتی خستەڕوو.
لە بەشێکی دیکەی  ئەو دیدارەدا هەیئەتی خانەخوێ  کۆی هەڵوێستەکانی حیزبی دێموکرات و ڕاوبۆچوونی سکرتێری گشتیی ئەوحیزبەی بە نیسبەت هەلومەرجەی ناوچەکە بەرز نرخاند و کۆمەڵێک خاڵی هاوبەشیان بۆ کاری هاوبەش دۆزییەوە.
شایانی باسە  مستەفا مەولوودی لە کۆتایی ئەو دانیشتنەدا بۆ رووبەروو بوونەە لە گەڵ هەرچەشنە ئەگەرێک و هاوهەڵوێستی لایەنەکان ، پیشنیاری‌ کرد کە حیزبە  رۆژهەڵاتییەکان هەوڵ بدەن لە پاتفۆرمێکی هاوبەش بە دوور لە چەقبەستوویی بە  یەکڕیزو هاوهەڵوێستیەوە بۆ چارەسەری کێشەو گرفتەکانیان و رووبەروو بوونەوەیان لە بەرانبەر ڕووداوە نەخوازراوەکان  کاری هاوبەش بکەن.
لەکۆتاییدا هەردوو لایەن تەئکیدیان لەسەر یەکخستنەوەی یەکڕیزی ناوماڵی کورد و هاوهەڵوێستی و هاودەنگیی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان، کردەوە.