به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
هەنگاو8 / 12 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا8 / 12 / 2018
هەواڵەکان1 / 12 / 2018
روانینی رۆژ1 / 12 / 2018
ژیان و خەبات1 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٠٨١٢٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ٠٧١٢٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ٠٦١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی شووڕای نەتەوەیی هێزە خەباتکارەکانی ئەحواز
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ئێران و کوردستان لە رەوتی گۆرانکارییەکانی ئێستا دا
هەنگاو بەشی ٤
گەشتەکانی ئەودیوی چیا - شارۆچکەی دزڵی
هەرمان ... ئاوڕێک لە کەسایەتی و پێگەی، نەمرسوهەیلا قادری لە حیزبی دێموکراتدا شەهید سوهەیلا قادری ، یەکێک لە شەهیدانی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات
هه‌واڵه‌کان
کۆنگرەی ئامریکا بڕیارنەمەیەکی لەدژی ئێران پەسەند کرد 10 / 1 / 2018

ئەمریکا لە ماوەی ٢ ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەدا.

بە قسەی یەکێک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینیی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە کۆ دەبێتەوە و چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ڕوون دەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ستیۆ گولدستیەن، یەکێک لە وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی ٢ ڕۆژی داهاتوودا دۆناڵد ترامپ لەگەڵ ڕێکس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوە و جیم مەتیس، وەزیری بەرگری کۆدەبێتەوە و کێشەی ڕێککەوتنی ئەوتۆمیی ئێران درێژەدان، یان کشانەوەیان یەکلا دەکەنەوە.

ڕۆژنامەی گاردیەن، پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردبووەوە، ئەگەری زۆرە دەوڵەتی ترامپ ئەو گەمارۆیانەی کە خراونەتە سەر دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، درێژە و پەرەیان پێ بدا.

هاوکات هەر لەم پێوەندییەدا کۆنگرەی ئەمریکا، بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک سەرکوتی خۆپێشاندەرانی ناڕزایی ئێرانی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە مەحکوم کرد و داوای لە کۆشکی سپی کردووە بە ڕاشکاوی گەمارۆ بخاتە سەر چەند کەرتی تایبەتیی وەک میدیا و تلویزیۆنی ڕەسمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێریی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران دایە.