به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان23 / 6 / 2018
روانینی رۆژ23 / 6 / 2018
اخبار23 / 6 / 2018
هەواڵەکان16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
اخبار16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٣٠٦٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ٢٢٠٦٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ٢١٠٦٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بەرێز دوکتۆر فردریك تیسۆ
په‌یامی پیرۆزبایی کاک مستەفا مەولوودی به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان
هه‌ڵبژارده‌
پرسی رۆژ - دۆخی هەنووکەیی بزووتنەوەی کورد لە ئێران میوانی بەرنامە ; کاک مەجید حەقی چالاکی سیاسی فینلاند
روانینی رۆژ - پشێوی و ئاژاوه لە ڕوانگەی ڕێژیمی ئێرانەوە
خوەر نیشان - بوومە لەرزەی کرمانشان پاش ٧ مانگ میوانی بەرنامە : کاک کەیوان حەیاتی
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
ڕاكردنی‌ كچان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ 11 / 1 / 2018

له‌ ماوه‌ی‌ ٦ مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ ٣ هه‌زار كچ له‌ ماڵێ ڕایانكردووه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، حوسێن ئه‌سه‌د بێگی‌ وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌ ئاماری‌ كچانی‌ ڕاكردوو له‌ ماڵه‌وه‌ گوتی‌، ڕێژه‌ی‌ ئه‌و كچانه‌ی‌ كه‌ له‌مساڵدا له‌ ماڵه‌وه‌ ڕایانكردووه‌ له‌ چاو ساڵی‌ پێشوو به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌. كه‌ له‌ ٣ هه‌زار كه‌س له‌ ماوه‌ی‌ ٦ مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ ماڵی‌ خۆیان به‌جێ هێشتووه‌.

حوسێن ئه‌سه‌د بێگی‌، سه‌رۆكی‌ ئۆڕژانسی كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕێكخراوی‌ بێهزیستی‌ گوتی‌، له‌ ٦ مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ پێشوو٥ هه‌زار و ٣٨ بابه‌ت پێوه‌ندی له‌و ناوه‌ندی‌ ئێمه‌وه‌ كراوه‌ و خوازیاری‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ كچه‌كانیان بوون كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ڕایانكردووه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێ، ئاماری‌ كچای‌ ڕاكردوو له‌ ماڵه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌٦ مانگی‌ ئه‌و ساڵ له‌ لایه‌ن چه‌ند  ناوه‌نده‌وه‌  ناویان تۆمار كراوه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ندی‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ قه‌یران ٦٤٤ بابه‌ت، هێڵی١٢٣ زیاتر له‌ یه‌ك هه‌زارو ٧٢٧ بابه‌ت و خزمه‌تگوزاریی گه‌ڕۆك ٥١٥ بابه‌ت ناویان تۆمار كراوه‌ كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ ته‌نیا ١٤٤ كه‌س له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ پاراستنی‌ كچانی‌ ڕاكردووی ڕێژیم په‌نا دراون كه‌ هه‌تا ٣ حه‌وتوو له‌و شوێنه‌ ده‌مێننه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌كانیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ و قه‌سان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان هه‌ندێكیان ده‌چنه‌وه‌ به‌شێكیان ڕه‌وانه‌ی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ قه‌زایی ده‌كرێن و دوا بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێن.

شایانی‌ باسه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ خراپی بنه‌ماڵه‌ له‌گه‌ڵ كچان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كچان ماڵه‌وه‌ به‌جێ دێڵن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ قه‌یرانێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ به‌رۆكی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ پێوه‌ندیداری‌ ڕێژیم ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ر جارێ ئامار و ڕێژه‌یه‌كی‌ ناڕوون بلاو ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هیچیان وه‌ك یه‌ك ناچن و ته‌نانه‌ت دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه‌. كۆمه‌ڵناسان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ كه‌ ڕێژه‌ی‌ كچانی‌ ڕاكردوو له‌ ماڵه‌وه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ ڕێژیم بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.