به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 1 / 2018
روانینی رۆژ13 / 1 / 2018
تەوار13 / 1 / 2018
اخبار13 / 1 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان13 / 1 / 2018
هەواڵەکان6 / 1 / 2018
خۆپێشاندان6 / 1 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی شەممە ١٣/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی هەینی ١٢/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی پێنج شەممە ١١/٠١/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندی خۆپێشاندانەکان لە ئێران
هه‌ڵبژارده‌
وێنەکان دەدوێن ٦
روانینی رۆژ - ڕووحانی لە کوێوە و، بۆ کێ قسە دەکا؟!
رەنگاڵە
روانینی رۆژ - چالاک و بەندکراوی سیاسیی کورد لە بن تیغی تاوانە ئەمنیەتییەکاندا
هه‌واڵه‌کان
٥ كه‌س له‌ شاره‌ جیاجیاكانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌سبه‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكرا 11 / 1 / 2018

دوو كه‌س له‌ شاری‌ سه‌ڵماس و ٣ی‌ دیكه‌ش له‌ شاره‌كانی‌ نه‌وسوود و جوانڕۆ و كرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ده‌سبه‌سه‌ركران.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ٢ كه‌س خه‌ڵكی‌ ئاوایی "دریك"ی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ سه‌ڵماس به‌ ناوه‌كانی‌ "مه‌حکووم ئیسماعیل شه‌یدان و فه‌ره‌یدوون عه‌بدی‌" له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سپای‌ پاسداران له‌و شاره‌ ده‌سبه‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك به‌و به‌ندكراوانه‌ ده‌ڵێ، ئه‌و٢ كه‌س كه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ هاوكاریكردنی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرابوون له‌لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌وه‌ فشاریان بۆ هێناوه‌ ده‌بێ دان به‌و كرده‌وه‌یه‌دا بنێن كه‌ نه‌یانكردووه‌.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ندكراوێكی‌ دیكه‌ له‌ شاری‌ نه‌وسوود به‌ ناوی‌ ماكوان حه‌سه‌نی‌ له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی‌ ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها كه‌سێكی‌ دیكه‌ به‌ ناوی‌ ئاكۆ یاری‌ له‌ شاری‌ جوانڕۆ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و بۆ گرتنگه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌ كرماشان ده‌گوازرێته‌وه‌.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو لاوێکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی پووریا ئەمجەدیان خەڵکی شاری کرماشان، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە بیانووی بەشداریی لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات لەو شارە دەسبەسەر کرا.

شایانی باسە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە سپای پاسداران، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ناڕازییەکان، داوا لە هاووڵاتییان کردووە هەر کەسێک زانیاری لە سەر ئەو کەسانە هەیە، ناوەندەکانی ئیتلاعات ئاگادار بکەنەوە.