به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 9 / 2018
وتەکان15 / 9 / 2018
گۆرانی کوردی 15 / 9 / 2018
خۆپێشاندان15 / 9 / 2018
وتوووێژەکان 15 / 9 / 2018
اخبار15 / 9 / 2018
هەواڵەکان1 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ١٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٩٢٠١٨
بەرنامەی چوارشەممە ١٢٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای ڕووداوی هێرشە موشەکییەکەی سەر قەڵای دێموکرات
هه‌ڵبژارده‌
نداء الی اعضاء البرلمان العراقی
ویژه‌ برنامه‌ - تبعات حملە موشکی رژیم ایران بە حزب دمکرات کردستان مهمان برنامە : آقای آسو حسن زادە معاون دبیر کل حزب دمکرات کردستان
وتووێژ لەگەڵ کاک ژیلوان حەسەنپوور کوری شەهید نەسرین حەداد و شەهید محەممەد حەسەنپوور
ڕێورەسمی کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە ئاڵمان بەشی ٢
هه‌واڵه‌کان
بەردەوامیی برینداربوونی کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 11 / 1 / 2018

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد لە سنوورە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزەکانی ڕێژیم بریندا کراون.

چەند ڕۆژ لەوەپێش کۆڵبەرێکی دیکەی کورد، بە ناوی "مەسعوود وەیسی" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی "شێخ ساڵح" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بە سەختی بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە فیشەکی وەلاقی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار، هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم لە ناوچەی "کانی زەردی" شاری سەردەشت هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی خەڵکی ئەو ناوچەیە و دەستیان بە سەر کەلوپەلەکانیان داگرتووە و هەڕەشە دەسبەسەر کردنیشی لێیان کردوون.

هەروەها هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سنووری شاری شنۆ، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد کرد و لە ئاکامدا ٢ کۆڵبەری کورد بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، چەند ڕۆژ لەوەپێش، ٢ کۆڵبەری کورد، خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوەکانی "عەبدول لەتیف شەعبانی" و "شوان مەحموودی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ناوچەی دەشتەبێڵ بە سەختی بریندار کران.

ئەم ٢ کۆڵبەرە کوردە، بە هۆی سەختی برینەکانیان بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز گواستراونەتەوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشكی دان.

هه‌روه‌ها كاسبكارێكی‌ دیكه‌ی‌ كورد به‌ ناوی‌ سیروان په‌سندی‌، تمه‌ن 34 ساڵ به‌هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌كانی‌ سه‌رسنوور فیشه‌كی‌ به‌ر سه‌ری‌ ده‌كه‌وێ و بریندار ده‌بێ به‌ هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌  له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ ده‌ست دا.

پێویست به‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵی‌ ڕابردوودا لامیكه‌م 245 كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ ڕۆژهه‌لاتی‌ كوردستان كوژراون و بریندار بوون.

شایایانی باسە ساڵانە زیاتر لە سەدان کۆڵبەر، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، هەرەسی ڕنوو، سەرما و سۆڵە، کەوتنەخوار لە بەرزاییەکان و ڕاودوونانیان لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە، لە سەر سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست دەدەن، کە زۆرترینی ئەو حاڵەتانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.وە بووە ئەوە لە حاڵێکدایە کاربەدەستانی ڕێژیم ئیدیعا دەکەن تا ئێستا هیچ کۆڵبەر و کاسبکارێکی کورد لەسەر سنوورەکان نەکوژراون.