به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 2 / 2019
دیداری تایبەت16 / 2 / 2019
هەنگاو16 / 2 / 2019
اخبار16 / 2 / 2019
هەواڵەکان9 / 2 / 2019
گۆرانی کوردی 9 / 2 / 2019
روانینی رۆژ9 / 2 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٨٠٢٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٧٠٢٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٧٠٢٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران نامەیەکی بۆ ڕێکخراوی یوونسکۆ نارد
هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی وارشۆ
هه‌ڵبژارده‌
کورتە فیلم سەبارەت بە زمانی دایک
گروپی شاخەوانی مهاباد - شاخی ئاخی ئاغ داغ
دیدگاە روز - کسی کە نتواند بەزبان مادری خود صحبت کند ، بخواند و بنویسد بیسواد محسووب میشود
روانینی رۆژ - کۆبوونەوەکەی وەرشۆ و سیاسەتی ئامریکا بەرانبەر بە ئێران
هه‌واڵه‌کان
ده‌سبەسە‌ركرانی‌ ٤ كه‌س و ئازادكرانی‌ كه‌سێكی‌ دیكه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان 12 / 2 / 2018

دوو چالاكی‌ كرێكاری‌ له‌ شاری‌ كرماشان و٢ كه‌سی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی‌ پاوه‌ و مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌ر كران و هه‌روه‌ها كه‌سێكیش له‌ شاری‌ سه‌رده‌شت ئازاد كرا.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش دوو چالاكی‌ كرێكاری‌ به‌ ناوه‌كانی‌ ئه‌مین سیبر و قودره‌تۆڵا جه‌لالوه‌ند كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌وتییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری‌ كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون بۆ شوێنێكی‌ ناڕوون گواستونه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا چاره‌نووسیان ناڕوونه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌و دوو چالاكه‌ كرێكارییه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ كرێكاری‌ و ورووژاندنی‌ كرێكارانی‌ شاره‌داری بۆ مانگرتن ده‌سبه‌سه‌ركراوون.

له‌ درێژه‌ی‌ ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ خه‌ڵكی‌ له‌ شاری‌ پاوه‌ كه‌سێك به‌ ناوی‌ ئیحسان قادری‌، كوڕی‌ عه‌زیز، ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر و تا ئێستا شوێنی‌ ڕاگرتن و هۆكاری‌ ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها كه‌سێك به‌ ناوی‌ مزه‌فه‌ر لوتفی خه‌ڵكی‌ ئاوایی بیله‌ به‌ تۆمه‌تی‌ هه‌وڵدان بۆ ڕووخانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی‌ ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له‌ هه‌واڵێكی‌ دیكه‌دا كه‌سێك به‌ ناوی‌ ڕه‌شید ئازه‌ری‌ ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌ و كوڕی‌ ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی‌ ئاوایی بێورانی‌ خوارووی‌ سه‌ر به‌ شاری‌ سه‌رده‌شت كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان به‌ تۆمه‌تی‌ سیاسی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، تا كاتی‌ دادگایی كردنی‌ به‌ دانانی‌ بارمته‌ی‌ 200 میلیۆن تمه‌نی ئازاد كراوه‌.