به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 2 / 2018
گۆرانی کوردی 17 / 2 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان17 / 2 / 2018
سروودی شۆرشگێری 17 / 2 / 2018
اخبار17 / 2 / 2018
هەواڵەکان10 / 2 / 2018
دیداری تایبەت10 / 2 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ٢٠/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی سێ شەممە ٢٠/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی دووشەممە ١٩/٠٢/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامێکی دۆستانە بۆ ئەندامانی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی گه‌لان (H.D.P)
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ٢ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
دەقی وتەکانی بەرێز کاک قادر وریا لەکۆنفرانسی دڵدار شاعیری سروودی ئەی رەقیب ، لە زانکۆی کۆیە
کاروانی شەهیدان
روانینی رۆژ - زمان لە نێوان ماف و شوناسدا
هه‌واڵه‌کان
مردنه‌ گوماناوییه‌كان له‌ زیندانه‌كانی‌ ئێران نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌ 13 / 2 / 2018

كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی‌ مافی مرۆڤ و نوێنه‌رانی‌ مه‌جلیسی ئێران له‌ مردنی‌ به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی‌ ئێران نیگه‌رانن.

چاودێرانی‌ مافی مرۆڤ به‌ ده‌ركردنی‌ به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون به‌ مردنی‌ گوماناویی به‌ندكرانی‌ نێو زیندانه‌كانی‌ ئێران بوون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ده‌زگای قه‌زایی ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێڕاگه‌یشتن به‌ به‌ندكراوانی‌ به‌جێ نه‌هێناوه‌ و هه‌ر چه‌شنه‌ لادانێك كرابێ ده‌زگای‌ قه‌زایی ده‌بێ وه‌ڵامده‌ر بێ.

كاربه‌ده‌ستانی‌ قه‌زایی ئێران پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ فیلمێك له‌ ژێر ناوی‌ خۆكوژیی به‌ندكراوێك به‌ ناوی‌ كاووس سه‌ید ئیمامی‌ ،به‌شێك له‌ نوێنه‌رانی‌ مه‌جلیسی ئێران ڕه‌خنه‌ی‌ان گرتوە و له‌و فیلمه‌ به‌ گومانن و داوای‌ به‌دواداچوونیان بۆ كردووه‌.

شتێكی‌ دیكه‌ش جێ گومانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داوایان له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كردووه‌ به‌ بێده‌نگی‌ ته‌رمی‌ ناوبراو به‌ خاك بسپێرن و به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ پشكێندراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌لامێك نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بوونی‌ نیه‌ كه‌ پشكێندرابێ.

چاوێرانی‌ مافی مرۆڤ وه‌بیریان هێنایه‌وه‌ كه‌ سینا قه‌نبه‌ری‌ له‌ زیندانی‌ ئێڤین و وه‌حید حه‌یده‌ری له‌ زیندانی‌ ئه‌ڕاك به‌ قسه‌ی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ قه‌زایی ڕێژیم خۆیان كوشتووه‌ و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌ و پشكنینی‌ سه‌ربه‌خۆیان بۆ نه‌كراوه‌. محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی پارێزه‌ری‌ وه‌حید حه‌یده‌ری داواپشكنین و به‌دواداچوونی‌ ته‌رمی‌ ناوبراو كردبوو كه‌ ل لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی‌ ئه‌منیه‌تی ئێستا زیندانی‌ كراوه‌ و ناوبراو ئه‌وه‌شی گوتبوو كه‌ له‌شی وه‌حید به‌هۆی‌ مێدان و كوتانه‌وه‌ هه‌موو جه‌سته‌ی‌ ڕه‌ش و شین هه‌ڵگه‌ڕابوو.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا لێبوردنی‌ نێوده‌وڵه‌تیش خوازیاری‌ پشكنینی‌ مردنی‌ گوماناو له‌ زیندانه‌كانی‌ ئێران بوون و داوایان كردووه‌ به‌ خێرایی به‌ده‌واداچوونی‌ بۆ بكرێ.

هه‌روه‌ها 40 نوێنه‌ری‌ مه‌جلیسی شورای‌ ئیسلامیی ئێران وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعات و نێوخۆی‌ ئێرانیان وریا كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌مبه‌ر مردنی‌ به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌ تاریكه‌كاندا وه‌ڵامده‌رن و ده‌بێ ڕوونكردنه‌وه‌یان هه‌بێ.