به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 2 / 2018
گۆرانی کوردی 17 / 2 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان17 / 2 / 2018
سروودی شۆرشگێری 17 / 2 / 2018
اخبار17 / 2 / 2018
هەواڵەکان10 / 2 / 2018
دیداری تایبەت10 / 2 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ٢٠/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی سێ شەممە ٢٠/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی دووشەممە ١٩/٠٢/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامێکی دۆستانە بۆ ئەندامانی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی گه‌لان (H.D.P)
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ٢ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
دەقی وتەکانی بەرێز کاک قادر وریا لەکۆنفرانسی دڵدار شاعیری سروودی ئەی رەقیب ، لە زانکۆی کۆیە
کاروانی شەهیدان
روانینی رۆژ - زمان لە نێوان ماف و شوناسدا
هه‌واڵه‌کان
بەندکراوێکی کورد لە زیندانی ورمێ ڕێگەی چاوپێکەوتنی پێ نادرێ 13 / 2 / 2018

دەسبەسەرکراوێکی کورد، دوای ٤٠ ڕۆژ ڕاگرتن لە گرتنگەکاندا، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگواسترا و چارەنووسی هەروا ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاو هەواڵدەرییەکان، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی "محەممەد ئیبراهیمی"، تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵكی گوندی "کۆنەلاجان"ی سەر بە شاری پیرانشار، دوای ٤٠ ڕۆژ دەسبەسەرکردن، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە و لە کاتی لێكۆڵینەوەدا مافی هەبوونی پارێزەری پێ نەدراوە.

پاش بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو بەندکراوە کوردە، ئاگادار کراونەتەوە کە محەممەد لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا ڕاگیراوە. بەرپرسانی ئەم زیندانە بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە، کە "محەممەد ئیبراهیمی" هەتا کاتێکی نادیار مافی ئەوەی نیە چاوی بە کەس بکەوێ.

محەممەد ئیبراهیمی، رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانبار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو. تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە بە سەریدا سەپاون هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نیە، بەڵام مەئموورانی ئیتلاعات هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییەیان بۆ "هاوکاری کردنی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حكوومەتی ئێران" گەڕاندۆتەوە.