به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 9 / 2018
دیداری حەوتوو22 / 9 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان22 / 9 / 2018
اخبار22 / 9 / 2018
بیانیه و اطلاعیه22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ٢٣٠٩٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ٢٢٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
نامەی سەرئاوەڵا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - قۆرتێکی گەورە لە بەردەم ڕێژیمی ئێران
کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە سویس بەشی ١
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی نۆروێژ بە دژی هێرشی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات
هه‌واڵه‌کان
فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌ناسراو، پایه‌گایه‌كی‌ نیزامیی ئێرانی‌ له‌ سووریه‌ بۆردومان كرد 15 / 4 / 2018

میدیا ڕۆژاوایی و ئیسراییلییه‌كان ده‌ڵێن، ده‌نگی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ عه‌مبارێكی‌ چه‌كوچۆڵ له‌ پارێگاری‌ حه‌له‌ب بیسترا كه‌ شیمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ ئیسراییل ئه‌و شوێنه‌ نیزامییه‌ی‌ بۆردومان كردبێ.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ جوراولیم پۆست ده‌نووسێ كه‌ له‌ ئاكامی‌ هێرشێكی‌ ئاسمانیی ئیسراییل بۆسه‌ر پایه‌گایه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ "جه‌به‌ل عه‌زان" كه‌ تایبه‌ت به‌ هێزكانی‌ سپای‌ پاسداران و حیزبۆڵای‌ لوبنان بووه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ ڕووی‌ داوه‌ كه‌ شیمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێ ماده‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ لێ بووبێ.

هێرشی ڕۆژی‌ ڕابردوو و ته‌قینه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ پایه‌گایه‌كی‌ سپای‌ پاسداران و حیزبۆڵای‌ لوبنان له‌ سووریه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سووریه‌ به‌ ڕه‌سمی‌ ته‌ئید نه‌كراوه‌ و له‌ میدیاكانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

سكای‌ نیوز له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌ هۆی‌ بۆردومانی‌ ئاسمانیی فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌ناسراو بوو.

هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له‌ زمان چاودێرانی‌ مافی مرۆڤی‌ سووریه‌ ده‌ڵێ، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ پایه‌گایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هێزه‌كانی‌ سپای‌ پاسداران، حیزبۆڵای‌ لوبنان و هێزه‌كانی‌ ئه‌سه‌د ڕووی‌ داوه‌ كه‌ تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی‌ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك هه‌واڵی‌ دژ به‌ یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ له‌ میدیاكاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

هه‌واڵده‌ریی "دی‌ پی ئه‌ی‌"ی‌ ئاڵمان له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی‌، هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ هۆكاری‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بۆردومان بووه‌ یان به‌ هۆی‌ ڕووداوێكه‌وه‌ بووه‌.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هه‌واڵده‌ریی "ئه‌لمه‌یدان"ی‌ سه‌ربه‌ حیزبۆڵای‌ لوبنان به‌گشتی‌ هه‌ر چه‌شنه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌و پایه‌گا نیزامییه‌ ڕه‌د ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها كۆشكی‌ سپی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ هێرش كردنه‌سه‌ر بنكه‌ و پایه‌گا نیزامییه‌كانی‌ سووریه‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌و هێرشانه‌دا نه‌بوو و ته‌نیا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ هێرشی شیمیایی به‌شار ئه‌سه‌د بووه‌.