به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 4 / 2019
روانینی رۆژ20 / 4 / 2019
کریڤۆ20 / 4 / 2019
لە ئینترنێەوە 20 / 4 / 2019
اخبار20 / 4 / 2019
هەواڵەکان13 / 4 / 2019
روانینی رۆژ13 / 4 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ٢١٠٤٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ٢٠٠٤٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٩٠٤٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
(بەرز و پیرۆز بێ یادی 121 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کوردی
راگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
ڕێورەسمی نەورۆزی ٢٧١٨ی کوردی ئاوایی کەوانە - کامیاران
پرسی رۆژ - هێنانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ ئیران میوانی بەرنامە : کاک عەبدوڵڵا حیجاب شرۆڤەکاری سیاسی - نوروێژ
روانینی رۆژ - سپای تێرۆریستیی پاسداران، ناوێکی پڕ بە پێست
هه‌واڵه‌کان
یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ ئێرانی‌ له‌ ناوچه‌ مه‌حكوم كرد 16 / 4 / 2018

ڕێبه‌ری‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای‌ مه‌حكومكردنی‌ هێرشی شیمیایی سووریه‌ بۆسه‌ر خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ داوایان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ كرد كه‌ ده‌ستێوزه‌ردانه‌كانی‌ كۆنماری‌ ئیسلامیی ئێرانیش له‌ ناوچه‌دا ڕاگرن.

ڕێبه‌ری‌ ٢١ وڵاتی‌ عه‌ره‌بی له‌ ٢٢ ئه‌ندامی‌ یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب له‌ به‌یاننامه‌یه‌دا پاش كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی‌ زه‌هران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ عه‌ره‌بستان داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییان سه‌باره‌ت به‌ هێرشی شیمیایی به‌شار ئه‌سه‌د كرد و كرده‌وه‌كانی‌ ناوبراویان به‌ جینایه‌ت زانی‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌ توندترین شێوه‌ ده‌بێ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ له‌گه‌ڵ ڕێژیمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی‌ بكرێ و هه‌ر بۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌سپێكی‌ شه‌ڕی‌ نێوخۆی سووریه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌ندامه‌تیی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ "به‌ پێویست ده‌زانین قه‌یرانی‌ سووریه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ سیاسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێ."

مه‌له‌ك سه‌ڵمان، پاشای‌ عه‌ره‌بستان له‌ سه‌ره‌تای‌ كرانه‌وه‌ی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ وێڕای‌ ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ ناوچه‌دا، داوای‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد كه‌ سه‌باره‌ت به‌ یاخی بوونی‌ ئێران له‌ ناوچه‌دی‌ هه‌ڵویست توند و پێویست بگرن.

به‌هرام قاسمی‌ چه‌ند كاتژمێر پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ به‌یاننامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب گوتی‌، "زۆر به‌ داخم بۆ هه‌موو ماده‌كانی‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌."

ئه‌میر قه‌ته‌ر به‌ هۆی‌ كێشه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ به‌شداریی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی‌ نه‌كردبوو و وه‌م پێشمه‌رج ئه‌وه‌یان بۆ دانابووه‌ كه‌ پێوه‌ندییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنێ.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ عەرەبستان، له‌و کۆبوونەوەیەدا پشتیوانییكردنی‌ ئێران له‌ حووسییه‌كانی‌ یه‌مه‌ن و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ تاران له‌ كاروباری‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی مەحکوم کرد و داوای له‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران كرد، ڕێز له‌ دراوسێكانی‌ بگرێ و له‌ وڵاته‌كانیان بەجێ بێڵێ.

شایانی باسە كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ڕێگه‌ی‌ سپای قورسی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران به‌سه‌ركردایه‌تی قاسم سلێمانی‌، ده‌ست لە کاروباری ‌ وڵاتانی عێراق، سووریە، لوبنان و یه‌مه‌ن