به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 9 / 2018
دیداری حەوتوو22 / 9 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان22 / 9 / 2018
اخبار22 / 9 / 2018
بیانیه و اطلاعیه22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ٢٣٠٩٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ٢٢٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
نامەی سەرئاوەڵا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - قۆرتێکی گەورە لە بەردەم ڕێژیمی ئێران
کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە سویس بەشی ١
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی نۆروێژ بە دژی هێرشی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات
هه‌واڵه‌کان
دەسبەسەرداگرتنی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بەسەر ٧٠ سەر ئەسپی کۆڵبەران 16 / 4 / 2018

دۆینی ٢٦ی خاکەلێوە لە سنوورەکانی ناوچەی هەورامان ، هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەستیان بەسەر ٧٠ ئەسپی کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیە داگرت و ئەو کەرەستانەش کە باری ئەسپەکان بوون لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

سەرچاوەیەکەی ئاگادار ڕایگەیاند: لە کاری دەسبەسەرداگرتنی ئەسپەکان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لە کۆڵبەرەکانیشیان داوە.

بە وتەی هەمان سەرچاوە بۆ دانەوەی ئەسپەکان بە کۆڵبەرەکان، هێزە نیزامییەکان داوای شەش میلیۆن تمەن لە کۆڵبەران دەکەن.

جێی ئاماژەیە، ساڵانە سەرەڕای دەسبەسەرداگرتنی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەسپی کۆڵبەران‌و دواجار پێفرۆشتنەوەی هەمان ئەسپ بە خاوەنەکانیان، ڕێژییەکی بەرچاویش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەکوژرێن.
 بە پێی ماددەی ١و٢ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو کاڵایانەی کە لە سنوورە کۆڵبەرییەکانەوە هاوردەی ئێران دەکرێن، ئەگەر نرخەکەی کەمتر لە یەک میلیۆن تمەن بێ سزای لەسەر نییە و نابێ دەستی بەسەر دابگیرێ، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکان بارەکان  کە دەستیان بەسەردادەگیرێ،  نرخیان کەمتر لە رێژەی دیاری کراوە.

لەلایەکی دیکەوە ساڵانە بە سەدان کەس لەو سنوورانە بە تەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران دەکوژرێن‌و،  پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی مرۆڤ لەم ناوچانە ڕوو دەدات.