به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 7 / 2018
روانینی رۆژ14 / 7 / 2018
گۆرانی کوردی 14 / 7 / 2018
سیمینار14 / 7 / 2018
اخبار14 / 7 / 2018
هەواڵەکان7 / 7 / 2018
روانینی رۆژ7 / 7 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٦٠٧٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٥٠٧٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٤٠٧٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن
هه‌ڵبژارده‌
کۆمسای -ڤیسوودڤێو کۆپڕی ساڵڕۆ وشەهید بییەی د.قاسملووی
لە ئینترنێەوە ١٠٣
خوەر نیشان - ٢٩ ساڵ پاش تێرۆری د.قاسملوو میوانی بەرنامە : کاک زەمان فەیلی رۆژنامە نووس / هولەند
رەنگاڵە
هه‌واڵه‌کان
په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان بڕی‌ ١٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نی‌ پاره‌ له‌ قوتابیان وه‌رگرتووه‌ 15 / 5 / 2018

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان له‌ ژێر ناوی‌ یارمه‌تییه‌ خه‌ڵكییه‌كان بڕی‌ ١٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نی‌ پاره‌ له‌ قوتابیان وه‌رگرتووه‌.

مه‌نسوور موجاوێری، ڕاوێژكاری‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان داهاتی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ ژێر ناوی‌ یارمه‌تیی خه‌ڵك  بڕی‌ ١٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن پاره‌یان له‌ قوتابیان ئه‌ستاندووه‌ و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: مانگی‌ خه‌زه‌ڵوه‌ری‌ ساڵی‌ پێشوو له‌ ١٨ هه‌زار قوتابخانه‌ له‌ ٨٥ هه‌زار قه‌تابخانه‌ی‌ تۆماركراو بڕی‌ ٢٨٠٠میلیارد تمه‌ن به‌ ناوی‌ یارمه‌تیی خه‌ڵك له‌ قوتابیان ئه‌ستێندراو.

به‌ قسه‌ی‌ ناوبراو له‌ حاڵێكدا ئه‌و پاره‌یه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان بۆ وه‌رگرتنی‌ ١٠٠ میلیارد تمه‌ن تێچووی‌ وزه‌ بۆ قه‌تابخانه‌كان ده‌بێ له‌ ڕێكخراوی‌ به‌رنامه‌ و بوودجه‌ بپاڕێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان به‌ یارمه‌تیی خه‌ڵكی‌ ده‌زانێ‌  هه‌موو ساڵێ قوتابیانێك كه‌ توانای‌ پێدانی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یان نیه‌ له‌ قوتابخانه‌ ده‌رده‌كرێن.

به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان له‌ حاڵێكدا به‌ پێی‌ به‌خشنامه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ ئیزنی‌ ئه‌وه‌یان نیه‌ پاره‌ له‌ كه‌س وه‌ربگرن، كه‌ هه‌ر قوتابییه‌ك ناچار ده‌كه‌ن له‌ ژێر ناوی‌ یارمه‌تی به‌ قوتابخانه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ زۆره‌ملێ بدا.

موجاوێری‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان له‌وانه‌یه‌ پروپاگه‌نده‌ی‌ یه‌ك شیركه‌تیش له‌سه‌ر به‌رگی‌ كتێبه‌كانی‌ چاپ بكا. ناوبراو بێ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ناوی‌ ئه‌و شیركه‌ته‌ بێنی‌ گوتی‌: بڕی‌ ٣٠ میلیارد تمه‌ن بۆ پروپاگه‌نده‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ داوه‌. به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ په‌ه‌وه‌رده‌ و ڕاهێنان ئه‌وه‌ ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه‌.