به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 12 / 2018
بەرنامە تایبەتییەکان 15 / 12 / 2018
دیداری تایبەت15 / 12 / 2018
ژیان و خەبات15 / 12 / 2018
اخبار15 / 12 / 2018
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٢١٢٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١١١٢٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٠١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی شووڕای نەتەوەیی هێزە خەباتکارەکانی ئەحواز
هه‌ڵبژارده‌
ڕێوڕەسمی ٢٦ سەرماوەز لە بناری هەڵگورد
پدیدە ... ٢٦ آذر ، روز پیشمرگ کردستان - قسمت پنجم
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز بەشی ٣
دیداری تایبەت - ٢٦ی سەرماوەز ، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان میوانی بەرنامە : خاتوو شەهێن بایەزیدپوور کادری ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌واڵه‌کان
نووسه‌ر و ڕوژنامه‌نووسی‌ كورد حوكمی‌ لێدانی‌ ٧٤ قامچیی بۆ بڕایه‌وه‌ 16 / 5 / 2018

عه‌لیڕه‌زا سپاهی لائین، ڕۆژنامه‌نووسی خوراسانی‌ به‌ تۆمه‌تی‌ بێڕێزی كردن به‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ڕێژیم حوكمی‌ لێدانی‌ ٧٤ قامچی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، عه‌لیڕه‌زا سپاهی لائین كوڕی‌ گوڵ محه‌ممه‌د، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی‌ كوردی‌ خه‌ڵكی‌ خۆراسان كه‌ له‌ ڕۆژی‌ ١١ بانه‌مه‌ڕی‌ ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌نده‌ی‌ پێشووی‌ بانگی‌ دادگای‌ كرابوو به‌ تۆمه‌تی‌ بێڕێزی‌ كردن به‌ كاربه‌ده‌ستان و مه‌ئموورانی‌ ڕێژیم له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی‌ دادگای‌ سزاكان له‌ شاری‌ كه‌ڵات حوكمی‌ لێدانی‌ ٧٤ قامچیی بۆ بڕایه‌وه‌.

ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ پێشتر به‌ بڵاوكردنه‌وزه‌ بابه‌تێك له‌ ژێر ناوی‌ "جهل، تواناتر له‌ سیل" بۆ دادسه‌را به‌ تۆمه‌تی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ درۆ و شێواندنی‌ ڕای‌ گشتی‌ بانگ كرابوو، ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی‌ وه‌كیل ئاباد گواسترابوویه‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژی‌ ١٨ی‌ سه‌رماوه‌ز ساڵی‌ ڕابردوو تا كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ دادگایی كردنه‌كه‌ی‌ به‌ دانانی‌ بارمته‌ ئازاد كرابوو.

عه‌لیڕه‌زا سپاهی لائین كه‌ پێشتریش پێشینه‌ی‌ چه‌ندین جار بانگكران و لێكۆڵینه‌وه‌ و ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ هه‌بووه‌، دوایین جار له‌ ڕۆژی‌ ٨ی‌ گه‌لاوێژ ساڵی‌ ١٣٩٠ به‌ تۆمه‌تی‌ پێوه‌دی هه‌بوون به‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ به‌رهه‌ڵسكاری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ لایه‌ن ئیتلاعات مه‌شهه‌ده‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو و پاش ئازادكرانی‌ به‌ بارمته‌ له‌ ڕێبه‌ندانی‌ ساڵی‌ ١٣٩٢ له‌ مه‌شهه‌د له‌ لایه‌ن قازی‌ سوڵتانی‌ حوكمی‌ ١١ مانگ زیندان و ٥ ساڵی‌ بێبه‌ریكردن له‌ چالاكی‌ فه‌رهه‌نگی‌ و سزای‌ نه‌غدی‌ حوكم درا كه‌ ماوه‌ی‌ ٨ مانگی‌ كێشا و پاشان ئازاد كرا.

شایانی‌ باسه‌ ئه‌و نووسه‌ر و شاعیره‌ كورده‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ١٠ كتێبی به‌ زمانی‌ كوردی‌ و فارسی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.