به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 7 / 2018
روانینی رۆژ14 / 7 / 2018
گۆرانی کوردی 14 / 7 / 2018
سیمینار14 / 7 / 2018
اخبار14 / 7 / 2018
هەواڵەکان7 / 7 / 2018
روانینی رۆژ7 / 7 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٦٠٧٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٥٠٧٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٤٠٧٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن
هه‌ڵبژارده‌
کۆمسای -ڤیسوودڤێو کۆپڕی ساڵڕۆ وشەهید بییەی د.قاسملووی
لە ئینترنێەوە ١٠٣
خوەر نیشان - ٢٩ ساڵ پاش تێرۆری د.قاسملوو میوانی بەرنامە : کاک زەمان فەیلی رۆژنامە نووس / هولەند
رەنگاڵە
هه‌واڵه‌کان
کۆچی دوایی خاتوونێکی نێشتمانپەروەر لە شاری بانە 17 / 5 / 2018 بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بە دەستمان گەشتووە، شەوی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕ، خاتوونێکی نێشتمان پەروەر بە ناوی خاتوو حەدیقە ڕەسووڵی، بە هۆی نەخۆشییەکی کتوپڕ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو حەدیقە رەسووڵی ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی حاشیاباتی ناوچەی بۆکان لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە دایک بوو. ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانەکانی خەڵکی ئێران دژ بە ڕژیمی حەمەڕەزاشای پەهلەوی، ژیانی هاوبەشی لەگەڵ کاک عەبدووڵا ساڵحی پێکهێنا. تەڤلی بوونی کاک عەبدووڵا لە خەبات دژی داگیرکەرانی کوردستان، بووە هۆی ئەوەی کە خاتوو حەدیقە.ش ڕوو لە ڕێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بکا و لە پاڵ هاوسەرەکەیدا هەوڵ بۆ ڕزگاری گەل و نیشتمانەکەی بدات. بە درێژایی دەیان ساڵ مانەوە لە ڕیزی شۆڕشگێراندا، خاتوو حەدیقە لە پشتگیری هاوسەرەکەی و خزمەت بە شۆڕش و حیزبی دیموکرات و پێشمەرگە دریغێ نەکرد. هەموو کات دەرگای ماڵی بەڕووی شۆڕشگێرانی کوردستان دا کرابوو و هاوکات یەکێک لە ئەندامانی چالاکی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان بوو.
تێکچوونی بارودۆخی نالەباری باشووری کوردستان و کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ی زایینی خەڵکی باشوور بووە هۆی ئەوەی خاتوو حەدیقە و بنەماڵەکەش بە ناچاری ڕوو لە شاری بانە و گرتنە بەری ژیانی ئاسایی خۆیان بکەن، بەڵام پاش گەرانەوەشیان خاتوو حەدیقە هەر دڵسۆزی گەل و نیشتمان و حیزبەکەمان مایەوە و لە تێکەڵاوی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان و شۆڕشگێران درێغی نەکرد. خاتوو حەدیقە ژنێکی ڕوو خۆش، خاوەن خوو و ڕەوشتێکی بەرزی کوردانە و خۆشەویستی ناو کۆمەڵانی خەڵک بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی ئەو خاتوونە بەڕێزەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەس و کاری لە شاری بانە و بۆکان دەکات و خۆمان لە خەمیان دا بە شەریک دەزانین.