به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 10 / 2018
دیدگاە روز 13 / 10 / 2018
روانینی رۆژ13 / 10 / 2018
اخبار13 / 10 / 2018
فیلم و دیکومنت13 / 10 / 2018
خوەر نیشان 12 / 10 / 2018
هەواڵەکان11 / 10 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ١٦١٠٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٥١٠٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٤١٠٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"
هه‌ڵبژارده‌
رێژگە - شامی ، قاموسێک لە زماندا
عشق و امید بە زندگی ـــ کنفرانس شیکاگو
دیدگاە روز - بیایید با ‌هم صدایی توطئەهای جمهوری اسلامی راخنثی نماییم
مێژووی بەهایییەکان
هه‌واڵه‌کان
ڕێککەوتنی ئەمریکا و کورەی باکوور ، نیگەرانی ئێرانی لێکەوتەوە دۆناڵد ترامپ و کیم جونگ ئون، ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆکرد، کە بە بەڵگەی گشتگیر ناویان ناوە. 12 / 6 / 2018
ئەمڕۆ کاتژمێر9ی سەرلەبەیانی بەکاتی سەنگاپور، لە هۆتێل کاپۆلای دوورگەی سەنتۆزای ئەو وڵاتە، سەرۆکی وڵاتانی ئەمریکا و کورەی باکوور کۆبوونەوە و بەڵگەیەکی گشتگیریان واژۆکرد.
دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنەوانیدا ڕایگەیاند:  دەسکەوتێکی گەورەیە کە پاش دانیشتنێکی سەرکەوتوو بەڵگەی گشتگیر واژۆ دەکەین.
تڕامپ ئەوەشی گوتووە، کە لەمەودوا پەیوەندییەکانی نێوانیان، بەراورد بە ڕابردوو زۆر جیاواز دەبێ.
کیم جونگ ئونیش ڕایگەیاندوە، کە خۆشحاڵە بە واژۆکردنی بەڵگە گشتگیرەکە.
پسپۆڕانی کاروباری سیاسی  دەڵێن؛ کە ئەو بەڵگەیە جگە لە ڕێککەوتنێک بۆ ئاشتی باسی گەمارۆ ئابورییەکانی سەر کورەی باکوور، دۆخی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە و، چالاکییە ئەتۆمییەکانی و، هەروەها هاوکاریی دارایی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتەی تێدایە.
ماوەی زیاتر لە 60 ساڵە ئەمریکا و کۆرەی باکوور ناکۆکن و گرژییان هەیە. لە سەردەمی باوک و باپیری کیم و سەرجەم سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا لە ماوەی 68 ساڵی رابردوودا کۆبوونەوەی لەو جۆرە نەکراوە. 
تڕامپ چاوی لەوەیە کۆریای باکوور دەستبەرداری پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی و تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ببێ. 
کۆرەی باکووریش دەیەوێ لەڕێگەی دیپلۆماسییەتەوە گەمارۆ و سزا نێودەوڵەتییەکانی سەری کەم‌بکاتەوە، کە باری ئابووری وڵاتەکەی لەوپەڕی خراپی‌ دایە.
سەبارەت بە پرسی داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور، ترامپ ئاشکرای‌کرد، ئەو پرۆسەیە "زۆر زوو دەسپێدەکات".
هاوکات لە گەل ڕێککەوتنی ئامریکا و کۆرەی باکوور، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی  ئێران بە نیگەرانییەوە کاردانەوەیان نیشان دا، لەو بارەوە "محەممەد باقر نەوبەخت" وتەبێژەی دەوڵەت ڕایگەیاند: پێم سەیرە دەوڵەتی کورە لەگەڵ کێ ڕێککەوتن دەکا ؟، کە نوێنەری خەڵکی ئەمریکا نیە!
لە لایەک دیکەش توێژەرانی سیاسی دەڵێن: دوای ڕێککەوتنی ئامریکا  لە گەڵ کۆرەی باکوور،  بێ‌گومان گوشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران  زیاتر دەبێ.